دواى پێشه‌وه‌چوونى رۆلى سه‌ربازانى ئه‌لمانیا له مه‌شقپێكردنى هێزى پێشمه‌رگه‌و سه‌ردانى ئه‌م دوایه‌ى ئورسولا ڤۆن دێرلا‌ین وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌لمانیا بۆ به‌غداو هه‌رێمى كوردستان و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى سه‌ربازانى مه‌شقكارى ئه‌لمانیا له هه‌رێمى كوردستان، ناوبراو له‌گه‌ل به‌رپرسانى عێراق ئاماژه‌ى به زیاتر به‌كارخستنى رۆلى سه‌ربازانى ئه‌لمانیا له عێراق به تایبه‌تى له كارى مه‌شق و راهێناندا كردووه.
له‌م باره‌وه كه‌نالى DWى ئه‌لمانی بلاوى كرده‌وه، كه هه‌ردوو وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ده‌ره‌وه‌ى ئه‌لمانیا رێككه‌وتن كه رۆلى سه‌ربازانى ئه‌لمانیا له عێراق له داهاتوودا به‌شدارى كردن بێت له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى داعش و بنیاتنانه‌وه‌ى تواناى سووپاى عێراق، به‌شێوه‌یه‌ك كه سه‌ربازى تایبه‌تمه‌ند به مه‌شق و راهێنان ڕه‌وانه‌ى عێراق بكات، تاكو هێزو تواناكانى هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق زیاتر بكرێت.
هه‌وره‌ها له سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌لمانیا رایگه‌یاند، كه وولاته‌كه‌ى هاوكار ده‌بێت له دووباره رێكخسته‌وه‌ى سووپاى عێراق و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى پزیشكى و لوجستی و فرۆكه‌ى سیخۆرى به سووپاى عێراق.
هه‌روه‌ها ناوبراو پالپشتى ته‌واوى بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان دووپاتكرده‌وه‌و له ماوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌شیدا بۆ هه‌ولێر، وتى" ئێمه هه‌رگیز قورباتى پێشمه‌رگه له شه‌رى دژى داعش له یاد ناكه‌ین ، كه له جیاتى هه‌موو جیهان پێشمه‌رگه رووبه‌رووى داعش بووه‌و سه‌ره‌نجام توانى ئه‌فسانه‌ى داعش تێكبشكێنێت.
له لایه‌كى تره‌وه رۆژنامەی "تاگس شاوی" ئەڵمانی بڵاویکردەوە، كه حکومەتی عێراق داوای لە حکومەتی ئەڵمانیا کردووە، هێزی زیاتر لەبوارى پزیشکی لەشکری و ژمارەیەک سەربازى مه‌شقكارى تر، رەوانەی عێراق بکات.
لە راپۆرتی رۆژنامه ئه‌ڵمانییه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، حکومەتی عێراق ماوەیەکە دانوستاندنەکانی لەگەڵ وەزارەتەکانی بەرگری و دەرەوەی ئەڵمانیا دەستپێکردووە و لە کۆتاییدا، حکومەتی ئەڵمانیا رەزامەندی لەسەر زیادکردنی هێزەکەی لە عێراق دەربڕیوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.