بیرمه‌ند و ده‌رهێنه‌رێكی ناوداری فه‌ره‌نسا رایده‌گه‌ێنێ، كورد جه‌نگه‌كه‌ی به گشتی نه‌دۆڕاندووه. ده‌بێت جه‌نگ ده‌ستپێبكاته‌وه. ده‌بێت ئامانجه‌كان له زه‌مین بێت یان له ئاستی بیروڕای گشتیی بێت بپێكرێن.
بێرنارد هێنری لیڤی، بیرمه‌ند وده‌رهێنه‌ری ناوداری فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: هێزی پێشمه‌رگه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر جه‌نگێكی له كه‌ركووك دۆڕاندووه، به‌ڵام كورد جه‌نگه‌كه‌ی به گشتی نه‌دۆڕاندووه. ده‌بێت جه‌نگ ده‌ستپێبكاته‌وه. ده‌بێت ئامانجه‌كان له زه‌مین بێت یان له ئاستی بیروڕای گشتیی بێت بپێكرێن. ئێوه یه‌كن له دژی چه‌ندین لایه‌نی جیاواز. ئێوه ده‌توانن رایگشتی ببه‌نه‌وه. ئه‌مه گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له ئه‌مریكا.
هه‌روه‌ها گوتی: بۆ من زۆر گرنگه، ببینین له‌و فیلمه به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌ی له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌یه، ببینرێت پێشمه‌رگه چه‌نده ئازایه. هه‌روه‌ها قوڵی ئه‌و كێشه‌یه كه رۆژئاوا هه‌یه‌تی له باره‌ی پێشمه‌رگه، به‌و پێیه‌ی پێشمه‌رگه رۆژئاوا و شارستانیه‌تی پاراست.
گوتیشی: له رووی ئیدارییه‌وه، ئیداره‌ی ئێستای عێراق جیاوازییه‌كی وای نییه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی سه‌دام، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به كورد. هیچ جیاوازییه‌ك به‌دی ناكه‌م له نێوان عه‌بادی و سه‌دام. دووه‌میش: مه‌به‌ستمه بڵێم، كورد، نه‌ته‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه و كامڵه و كوردستان وڵاتێكی راسته‌قینه‌یه. به‌ڵام عێراق وڵاتێكی خه‌یاڵییه وه‌كو سووریا. سووریا و عێراق هه‌ردووكیان درووستكراوی كۆڵۆنیالیزمی رۆژئاوان و هیچ واتایه‌ك ناگه‌یه‌نن. ئه‌وان درووستكراوون له لایه‌ن پرۆژه و خه‌ونێكی كۆڵۆنیالیسته‌كان. پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان كوردستان بوونی هه‌یه وه‌ك نه‌ته‌وه. خواستێكیش هه‌یه بۆ درووستكردنی وڵاتێكی نه‌ته‌وه‌یی. سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می، ده‌بینین ئه‌و وڵاته كارایه. ئه‌وه موعجیزه و ده‌رئاسایه كه ده‌بینین، ئێوه دژی هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان ده‌جه‌نگن. ئێوه به‌رده‌وامن و له‌و زیندانه‌ی له ناوچه‌كه هه‌یه خۆتان پاراستووه و ماونه‌ته‌وه. ئه‌و مانه‌وه‌یه‌شتان گوزارشت له‌و گه‌وره‌ییه ده‌كات. ئێوه هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركووكتان تاقیكرده‌وه. چه‌ندین تارمایی و مه‌رگه‌ساتی دیكه‌تان تاقیكرده‌وه. هه‌رگیز نه‌وه‌ستان له خه‌ون بینین و هیوا خوازی. ئێوه هیواتان له‌ده‌ست نه‌دا و خه‌ونتان له‌ده‌ست نه‌دا.
سه‌رچاوه: كوردستان 24
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.