Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 02:43

هێنرى ده‌بێته‌ شوێن گره‌وه‌ى فینگه‌ر

فینگه‌ر دوا وه‌رزیتى له‌كارى راهێنه‌رایه‌تى ئارسناڵ
هێنرى ده‌بێته‌ شوێن گره‌وه‌ى فینگه‌ر
کوردستان TV
100%

به‌پێى بڵاوكراوه‌ى سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كان، تێرى هێنرى ئه‌ستێره‌ى پێشووی ئارسناڵى ئینگلیزى پلانى داناوه‌ ئه‌ركى ڕاهێنه‌رایه‌تى یانه‌ پێشووه‌كه‌ى وه‌ربگرێت، ئه‌مجاره‌ جیاوازتر له‌جارى پێشوو ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ یانه‌ وه‌ك راهێنه‌ر .

ڕۆژنامه‌كان ڕاشیده‌گه‌یه‌نن هێنرى ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى فینگه‌ر ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى ئارسناڵ وه‌رناگرێت .

فینگه‌ر له‌سه‌رده‌مى كارى راهێنه‌رایه‌تى له‌یانه‌ى ئارسناڵ سالانێكى درێژه‌ دوركه‌وتوه‌ته‌وه‌ له‌پاڵه‌وانى بوون و ڕكابه‌رى له‌سه‌ر نازناوه‌كان به‌تایبه‌ت له‌پریمه‌رلیگ و خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا .

دووربوونى ئارسناڵ له‌ پاڵه‌وانى بوون له‌م نازناو خولانه‌ كه‌تێیدا ژماره‌ بێـت، ڕووبه‌رووى ره‌خنه‌ى توندى هانده‌ران بووه‌ته‌وه‌ به‌واز هێنانى فینگه‌ر له‌ ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى یانه‌.

چه‌ند رۆژى رابردووش سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ فینگه‌ر دوا وه‌رزیتى له‌كارى راهێنه‌رایه‌تى ئارسناڵ، له‌كۆتا وه‌رز دوای ساڵانێكى درێژ ده‌ست به‌ردارى یانه‌كه‌ى ده‌بێت .

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.