Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:49

فرۆکەیەکی رووسی بە 32 سەرنشینەوە لە سووریا کەوتە خوارەوە

سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە
کوردستان TV
#12
100%


وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسیا، هه‌واڵى كوژرانى 32 كه‌سى له‌ سه‌رنشینانى فڕۆكه‌یه‌كى بارهه‌ڵگرى رووسى پشتڕاستكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كاتى نیشتنه‌وه‌ى له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى حمه‌یمیم تێكشكا.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە فڕۆکەیەکی سەربازی وڵاتەکەیان لەکاتی نیشتنەوەی لە بنکەی سەربازی حمەیمیم لە سووریا کەوتووەتە خوارەوە.

بەگوتەی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری رووسیا ، لە نێو فڕۆکەکەدا 26 سەرنشین و 6 ئەندامی بۆردی فڕۆکەکەی تیدابووە و سەرجەمیان لە رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە.

فڕۆكه‌كه‌ له‌ جۆرى ئه‌نتۆنۆڤ26 بووه‌ و كاتژمێر 02:00ى دواى نیوه‌ڕۆ به‌ كاتى سووریا.

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی وەزارەتی بەرگری رووسیا، گوماندەکرێت هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە پەیوەندی بە کێشەیەکی تەکنیکییەوە هەبێت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.