Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 22:23

لۆکه‌ ناوی گۆرانییه‌ تازه‌که‌ی ئاشکرا ده‌کات

ساڵی پار ڤیدیۆ كلیپێكی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی ناسراوی كورد ( لۆكه‌ زاهیر ) به‌م نزیكانه‌ تازه‌ترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه‌ بریتییه‌ له‌ گۆرانییه‌كی كوردی له‌ ژێر ناوی " بۆ كێ ده‌گری " بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی " ئینستاگرام " له‌ په‌یامێكدا هۆكاری كه‌م ده‌ركه‌وتنی خۆی و ناوی به‌رهه‌مه‌ تازه‌كه‌ی ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت ، باوه‌رم به‌م شه‌پۆڵه‌ كاتیه‌ی سۆشیاڵ میدیا نییه‌ ، ده‌مه‌وێت به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هونه‌ره‌كه‌می لێ به‌دوور بگرم و بیپارێزم ، به‌ڵام جارو باریش كه‌ ده‌رده‌كه‌وم ته‌نیا له‌به‌ر گوێگره‌ شیرینه‌كانم ده‌رده‌كه‌وم .

ناوبراو هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌ی نوێترین گۆرانی خۆی به‌ ناوی ( بۆ كێ ده‌گری ) ئاشكرا ده‌كات و به‌لێنیش ده‌ده‌ات به‌م نزیكانه‌ بڵاویبكاته‌وه‌ .

جێی باسه‌ ، شاناز زاهیر ناوی راسته‌قینه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یه‌ ،چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ وڵاتی سویسرا ده‌ژیت و ساڵی پار ڤیدیۆ كلیپێكی بڵاوكرده‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.