سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، حكومه‌ت پابه‌نده به پێدانی مووچه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له عێراق ماوه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: حكومه‌ت پابه‌نده به پێدانی مووچه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر ماوه، بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كی تیرۆریستانیش پێویستمان به پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتیشی: كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق مانای ئه‌وه نییه كه واز له مه‌شق و راهێنانه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بێنین.
عه‌بادی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه هیچ چه‌كدارێكی سوپای پاسدارانی ئێران، یانه هه‌ر سه‌ربازێكی ئه‌مریكی له‌سه‌ر زه‌وی بوونی نییه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.