Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 05:48

بردنه‌وه‌که‌ى ڕیاڵ ڕۆناڵدۆى گه‌یاند به‌تۆمارکردنى ڕیکۆردێکى نوێ

زیزۆ و پێكهاته‌كه‌ى ڕێگربوون له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانى یانه‌ پاریسیه‌كه‌
بردنه‌وه‌كه‌ى ڕیاڵ ڕۆناڵدۆى گه‌یاند به‌تۆماركردنى ڕیكۆردێكى نوێ
کوردستان TV
100%

له‌میانى یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌ قۆناغى شازده‌، ریاڵ مه‌درید هاوشێوه‌ى یارى چوون، له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌شى له‌ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى پاریس سانجێرمان براوه‌ى یاریه‌كه‌ بوو، به‌ئه‌نجامى دوو گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك . 

له‌ویاریه‌دا جارێكى دیكه‌ ڕۆناڵدۆ ڕۆڵى گرنگى خۆی بینى له‌بردنه‌وه‌ى یانه‌كه‌ى، له‌خوله‌كى 51 تایمى دووه‌مى یاریه‌كه‌ گۆلى بۆ یانه‌كه‌ى تۆماركرد ، گۆلى دووه‌مى مه‌درید له‌خوله‌كى 80 له‌رٍێگاى كاسیمیرۆ تۆمار كرا، تاكه‌ گۆلى پاریس سانجێرمان له‌خوله‌كى 71 تۆماركرا له‌ڕێگاى  یاریزان كاڤانى .

وێڕای هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانى یانه‌ پاریسیه‌كه‌ له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌ كه‌بتوانێ قه‌ره‌بووى یاریه‌كه‌ى پێشووى بكاته‌وه‌ سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغى داهاتوو، زیزۆ و پێكهاته‌كه‌ى ڕێگربوون له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانى یانه‌ پاریسیه‌كه‌ بپه‌ڕنه‌وه‌ بۆ قۆناغى داهاتوو شكستیان پێى هێنا له‌م هه‌وڵه‌یان .

به‌براوه‌بوونى ریال مه‌درید له‌یارى چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ گه‌یشته‌ قۆناغى هه‌شتى خولى یانه‌  پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا، چاوه‌ڕێى تیروپشكه‌ له‌قۆناغى داهاتوو له‌ڕووبه‌بونه‌وه‌ى یانه‌ى دیكه‌ له‌خوله‌كه‌.

ریال مه‌درید له‌خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا  له‌كۆتا یارییه‌كانى له‌خوله‌كه‌دا له‌كۆی 13 یاری 35 گۆلی تۆمار كردووه‌ ، 22 گۆلى ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌لایه‌ن رۆنالدۆوه‌ تۆماركراوه‌ .

رۆنالدۆ له‌گه‌ل ریال مه‌درید له‌كۆی 427 یاری، 437 گۆلى تۆماركردووه‌، 117 ئه‌سیست، 43 هاتریكى تۆماركردووه‌ بۆ یانه‌كه‌ى .

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.