Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 06:00

پێکهاته‌ى پێشبینیکراوى یاری نێوان مانچسته‌ر سیتى – بازلى سویسرى

مانستى براوه‌ى یاری پێشووى بووه‌ له‌یارى چوون به‌ چوار گۆلى بێ به‌رامبه‌ر
پێكهاته‌ى پێشبینیكراوى یاری نێوان مانچسته‌ر سیتى – بازلى سویسرى
کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:45 به‌كاتى هه‌ولێر، له‌میانى یاریه‌كانى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌قۆناغى شازده‌ له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌دا، مانچسته‌ر سیتى میواندارى بازلى سویسرى ده‌كات .

مانستى براوه‌ى یاری پێشووى بووه‌ له‌یارى چوون به‌ چوار گۆلى بێ به‌رامبه‌ر، یانه‌كه‌ى گواردیۆلا ئه‌ركى ئاسانه‌ له‌م یاریه‌ دا، زه‌حمه‌تى له‌به‌رده‌م دانیه‌ پێكهاته‌كه‌ى له‌باشترینى خۆی دایه‌،  وه‌ئه‌نجامى یاری پێشووتری هۆكارێكى باشه‌ و به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رز و دڵنیایه‌كى باش سه‌ركه‌وتنى بۆ قۆناغى داهاتوو مسۆگه‌ر كردووه‌ بپه‌ڕێته‌وه‌ بۆ قۆناغى هه‌شتى جامى خوله‌كه‌ .

بازلى سویسرى ئه‌ركى ئاسان نیه‌ له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌یدا وێڕای شكستێكى قورس له‌یارى چوون، له‌به‌رده‌م هانده‌رانى مانستى له‌یارى ئه‌مشه‌وى قه‌ره‌بووى یاریه‌كه‌ی ئاسان نابێت بۆیان، له‌تۆماركردنى هه‌رگۆلێك له‌لایه‌ن یانه‌ سویسریه‌كه‌ مانستى تواناى گۆل تۆماركردنى گۆلى هه‌یه‌ كه‌ئه‌ركى یانه‌ى بازل قورستر بكات .

پێشبینى ده‌كرێت هه‌ردوو یانه‌ به‌م پێكهاته‌یه‌ یاری بكه‌ن وه‌ك سه‌رچاوه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌.

پێكهاته‌ى پێشبینیكراوى یاری نێوان مانچسته‌ر سیتى – بازلى سویسرى

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.