Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 05:52

دراکسله‌ر : بڕه‌ پاره‌ زۆره‌که‌ى خلێفى ئه‌نجامى ئه‌وه‌بوو کراینه‌ ده‌ره‌وه‌ى خول

اریزانى ئه‌ڵمانى و یانه‌ پاریسیه‌كه‌ ڕه‌خنه‌ى توندى هه‌یه‌ له‌سه‌ر سه‌رۆكى یانه‌ و راهێنه‌ر هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى دوای ئه‌وه‌ى له‌قۆناغى شازده‌ى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، رووبه‌رووى ریال مه‌درید بوویه‌وه‌ ، به‌رپرسان و یاریزانان به‌ر له‌یارى چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ریال مه‌درید به‌ ئه‌ركێكى ئاسان دایان ده‌نا ، یارى چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ ئه‌نجامدرا ریال مه‌درید تێیدا به‌رژه‌وه‌ند بوو تێیدا ، به‌براوه‌بوونى له‌هه‌ردوو یاری یانه‌ پاریسیه‌كه‌ى خسته‌ ده‌ره‌وه‌ى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ .

دوای كرانه‌ ده‌ره‌وه‌یان یانه‌كه‌یان یاریزانانى پاریس سانجێرمان نیگه‌رانن به‌م ئه‌نجام و له‌ ده‌ره‌وه‌ پاڵه‌وانى بوونیان له‌قۆناغى داهاتووى خوله‌كه‌ ، بۆیه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر به‌رپرسانى یانه‌كه‌ و راهێنه‌ر به‌هۆكارى شكستى یانه‌ دایده‌نێن .

دراكسله‌ر یاریزانى ئه‌ڵمانى و یانه‌ پاریسیه‌كه‌ ڕه‌خنه‌ى توندى هه‌یه‌ له‌سه‌ر  سه‌رۆكى یانه‌ و راهێنه‌ر هه‌یه‌ ، ڕه‌خنه‌ى له‌سه‌رۆك  ناسر خلێفى ئه‌وه‌یه‌ به‌و پاره‌ زۆره‌ى سه‌رفى كردووه‌ بۆ یانه‌ ، ئه‌نجامى ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ كه‌سه‌رفى كردووه‌ كرانه‌ ده‌ره‌وه‌مان بوو له‌خوله‌كه‌ به‌جۆرێك هیچى تازه‌ی تێدا نابینم له‌گۆڕانكارییه‌كانى یانه‌ گه‌ر هه‌با ئه‌و ڕۆژه‌ به‌سه‌رمان دا نه‌ده‌هات .

له‌سه‌ر راهێنه‌ر یاریزانى ناوبراو بڕیار و پلانه‌كانى به‌شكست داینا له‌ئاڵوگۆڕى یاریزانان  تایبه‌ت له‌هێنانه‌ ده‌ره‌وه‌ى دیماریا له‌كاتێك پێویستمان به‌گۆل بوو . به‌شێوه‌ى گشتى راهێنه‌ر پلان و كاركردن و خوێندنه‌وه‌ى بۆ یاریه‌كه‌ لاواز بوو

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.