Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:30

به‌هۆی بۆردوومانی رووسیا و ئه‌مریکا هاووڵاتییان ده‌بنه‌ قوربانی له‌ سوریا

لێکۆڵەرەوانی UN ئاماری 6 مانگی ڕابردوویان بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
#12
100%


نەتەوە یەکگرتووەکان  له‌ نوێترین ڕاپۆرتیاندا سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كانی شه‌ش مانگی ڕابردوو گوتیان هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا و هاوپەیمانان بۆتە هۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی مەدەنی لە سوریادا.


لێکۆڵەرەوانی نەتەوە یەکگرتووەکان له‌ نوێترین ڕاپۆرتیاندا سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كانی شه‌ش مانگی ڕابردوو گوتیان هێرشە ئاسمانییەکانی ساڵی ڕابردووی ڕووسیا و هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا بۆتە هۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی مەدەنی لە سوریادا لە کاتێکدا هێزەکانی حکومەتی سوریا هێرشی کیمیاییان ئەنجامداوە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتدا کە لەژێر دەسەڵاتی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆندایە.

هه‌ر له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا باسیان له‌وه‌شكرد کە چەکدارانی ڕێکخراوی داعش و گروپە چەکدارەكانی دیکە تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە لەوانەش هێرش کردنە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و بەکارهێنانیان وەکو قەڵغانی مرۆیی.

هەروەها لێکۆڵەرەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایان لە ڕووسیا و هێزەکانی هاوپەیمانان کرد لێکۆڵینەوە لەو هێرشە ئاسمانییانە بکەن کە ساڵی ڕابردوو هەردوولا ئەنجامیانداون لە سوریادا و بوونەتە هۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی مەدەنی و ئەمەش بە پێشێلکاریی دادەنرێت لە یاسای نێودەوڵەتیدا چونكه‌ ته‌نیا لە مانگی یانزەی ساڵی ڕابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا هێرشێکیان بۆ سەر بازاڕێک ئەنجامداوە و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌شتا و چوار کەس گیانیان لەدەستداوە لە شارۆچکەی ئەتاریب لە ڕۆژئاوای حەلەب. گوتیشیان لە ئەنجامی هێرشێکی هێزەکانی هاوپەیماناندا لە مانگی سێی ساڵی ڕابردوودا لە خوێندنگەیەکی نزیک شاری ڕەققە هێرشەکانی هاوپەیمانان سه‌د و په‌نجا هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.