بهپێى ئامارێكى حكومهتى فهڕەنسا، 300 هاووڵاتی فڕەنسی لە رێزەكانی رێكخراوی تیرۆریستى داعش لە عێراق و سووریا كوژراون، لە كۆی 1700 هاووڵاتی فڕەنسى، كە چوونەتە ناو داعشهوه.
بەپێی ئامارهكه، لەو ژمارەیە 256 كەسیان گەڕاونەتەوە فهڕەنسا، وه تا ئێستاش 730یان لەو ناوچانە ماونەتەوە.
كێشەی چەكدارە بیانییەكانی ناو داعش، یەكێكە لە كێشە گەورەكان كە وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەتی ترسی زۆریان لێی هەیە، بەوەی ئەوان وەك بۆمبی چێنراو و چەكداری ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لەو وڵاتانە، كە رەنگە بتوانن بە ناسنامە و پاسپۆرتی ساختە بۆ وڵاتەكانیان بگەڕێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.