Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:38

وەزیری دەرەوەی سوید: دەبێ تورکیا هێرشەکانی سەر عەفرین ڕابگرێت

48 رۆژە لەشكركێشی سوپای توركیا بۆ سەرعەفرین بەردەوامە
کوردستان TV
#12
100%


وەزیری دەرەوەی سوید ڕایگەیاند بڕیاری ئاگربەستی ئەنجومەنی ئاسایش سەرجەم سوریا دەگرێتەوەو دەڵێ دەبێت تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر عەفرین ڕابگرێت.

مارگۆت واڵسترۆم، وەزیرى دەرەوەى سوید لە کاتی ئامادەبوونیدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی گوتی بە قوڵتربوونەوەی شەڕی ناوخۆی سوریا دۆخەکە ئاڵۆزتربووە و گەیشتن بە چارەسەرییەکی سیاسی ئەستەمتر بووە.

گوتیشی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاگربەستی سوریا هەموو خاکی سوریا، واتە عەفرینیش دەگرێتەوە، حکومەتی سوید ئەوە بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕادەگەیەنێت.

ئەم وتانەی وەزیری دەرەوە لەمیانی وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتارانی وڵاتەکەی بوو کە چەند پەرلەمانتارێک لە بارەی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین پرسیاریان ئاراستە کرد و دوایان لێکرد حکومەتی سوید بۆ وەستاندنی ئەو هێرشە هەڵوێستیکی کارا بنوینێت و بکەوێتە هەوڵدان.

شایەنی باسە پەرلەمانتاران باسیان لەوە کردووە کە سوپای تورکیا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە دژی دانیشتوانی عەفرین لەوەڵامدا وەزیری دەرەوەی سوید ڕایگەیاند دەبێت لەو بارەوەیە لێکۆڵینەوە ئەنجام بدرێت و ئەوە بابەتێکی زۆر جدییە.

48 رۆژە لەشكركێشی سوپای توركیا بۆ سەرعەفرین بەردەوامە، هێزە تایبەتەكەی سوپای توركیا كۆتایی مانگی رابردوو بۆ بەشداریكردن لە ئۆپەراسیۆنەكە گەیشتە عەفرین.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.