له‌كاتی زۆر به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی كۆمپیوته‌ر و لاپ‌تۆپ كه تۆز و پیسیان له‌سه‌ر ده‌نیشێت، پێویسته به ڕێگه‌یه‌ك پاكبكرێته‌وه كه زیان به‌و ئامێرانه نه‌گات و نه‌بێته‌هۆی له‌كاركه‌وتنیان.
له‌كاتی پاككردنه‌وه‌ی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر نابێت بڕێكی زۆر له ئاو یاخود كه‌ره‌سته‌كانی تری پاككردنه‌وه كه مادده‌ی كیمیاییان تێدایه به‌كاربهێنرێت، به‌ڵكو ده‌بێت بڕێكی كه‌م ئاو بدرێت له پارچه قوماشێكی پاك یان لۆكه و شاشه‌ی كۆمپیوته‌ری پێ پاكبكرێته‌وه.
وه كیبۆردی كۆمپیوته‌ر و لاپ‌تۆپ به‌هیچ جۆرێك نابێت به ئاو كه‌ره‌سته‌ی تر پاكبكرێنه‌وه، پێویسته به‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه هه‌وایان هه‌یه وه‌ك وشككه‌ره‌وه كه له دووره‌وه هه‌واكه‌ی لێبدرێت یان به به‌كارهێنانی فڵچه یاخود پاره‌چه قوماشێكی ووشك پاك بكرێنه‌وه، بۆئه‌وه‌ی تۆز و خۆڵه‌كه‌یان نه‌مێنێت.
هه‌روه‌ها بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوی كۆمپیوته‌ر باشتره ببرێته لای كه‌سانی شاره‌زا له چاككردنی ئامێره‌كانی كۆمپیوته‌ر و لاپ‌تۆپ ئه‌وان به كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت پاكی ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی ” computer-wd”دا هاتووه، دوای ته‌واو دڵنیابوونه‌وه له پاككردنه‌وه‌ی ئامێری كۆمپیوته‌ر و لاپ‌تۆپ و نه‌مانی ته‌ڕی و جوان وشكبوونه‌وه‌ی ئه‌وكات ده‌توانرێت بدرێت له كاره‌با و دووباره كاری پێبكرێته‌وه.
سه‌چاوه/ تێك ئای
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.