وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كی نوێ‌دا رایگه‌یاندووه كه حكومه‌تی ئه‌م وڵاته بۆ هه‌ر زانیارییه‌كی باوه‌ڕپێكراو ده‌رباری شوێنی خۆ حه‌شاردانی رێبه‌ری تاڵیبانی پاكستان 5 ملیۆن دۆلار خه‌ڵاتی دیاریكردووه.
حكومه‌تی ئه‌مریكا مه‌لا فه‌زلوڵڵا رێبه‌ری گروپی ته‌حریكی تاڵیبانی پاكستان به به‌رپرسیاری هێرشی تیرۆریستیی به ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له "تایمز سكوایر"ـی نیویۆرك ده‌زانێت كه له ساڵی 2010 ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه روویداوه.
جیا له‌وه‌ش ناوبراو به‌رپرسیاری هێرشی تیرۆریستیی بێهه‌ژماره له‌ناو خاكی پاكستان له دژی حكومه‌تی پاكستان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌مریكا 3 میلۆن دۆلاریش ده‌دات به زانیارییه‌كی باوه‌ڕپێكراو كه ببێته هۆی ده‌ستگیركرانی رێبه‌رانی دوو گروپی تیرۆریستیی كه سه‌ر به تاڵیبانی پاكستانن.
ئه‌وانیش بریتین له " عه‌بدلوالی " رێبه‌ری گروپی تیرۆریستیی " جه‌ماعتولئه‌حه‌رار " و هه‌روه‌ها " مه‌نگال باغ " رێبه‌ری گروپی تیرۆریستیی " له‌شكری ئیسلام ". ئه‌م دوو گروپه‌ش په‌یوه‌ندیی توندوتۆڵیان له‌گه‌ڵ گروپی ته‌حریكی تاڵیبانی پاكستان هه‌یه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ره‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.