Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 07:30

بەرپرسە باڵاکانی داعش خۆیان لەناو تۆنێلەکان حەشارداوە

داعش تا ئێستا لە ناو شاری موسڵ ژیان بە سەر دەبەن
بەرپرسە باڵاكانی داعش خۆیان لەناو تۆنێلەكان حەشارداوە
کوردستان TV
100%

بەرپرسێكی ناوەخۆی پارێزگای موسڵ رایگەیاند كە ژمارەیەكی زۆری سەركردە باڵاكانی داعش لە ژێر زەوی و ناو تۆنێلەكان لە ناوچەكانی رۆژئاوای شاری موسڵ و كەناراوەكانی رووباری دیجلە خۆیان حەشارداوە و دەزگا ئەمنییەكانیش هەڵمەتێكی فراوانیان دەستپێكردووە بۆ دۆزینەوەیان .

حسام عەبار ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا روونیكردەوە كە ئەو سەركردانەی داعش تا ئێستا لە ناو شاری موسڵ ژیان بە سەر دەبەن لە نێو تۆنێلەكانی ژێرزەوی لە ناوچەكانی رۆژئاوای شارەكە ، كە ئەو ناوچانە زۆر بەرزی و نزمی تیایە و ئاسان نییە دۆزینەوەیان .

راشیگەیاند كە كەناراوەكانی رووباری دیجلە بەهەمان شێوە بۆتە مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش  بەتایبەتی لەنێو دارستانەكان . پێشتریش حكومەتی خۆجێیی موسڵ ئاشكرایكرد كە بەشێك لە ئەندامانی داعش لە موسڵ بە ناسنامەی ساختەوە دزە دەكەن بۆ ناو خەڵك

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.