Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:00

خانمانى هه‌ولێر بوونه‌ پاڵه‌وانى خولى کوردستان

یه‌كسان بوونه‌كه‌ هه‌ولێرى كرده‌ پاڵه‌وانى خوله‌كه‌ و نازناوى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى فوتساڵ
خانمانى هه‌ولێر بوونه‌ پاڵه‌وانى خولى كوردستان
کوردستان TV
100%

دوای ركابه‌رییه‌كى باش له‌ نێوان یانه‌كانى به‌شداربووى یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى فوتساڵى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى كوردستان به‌كۆتا هات،  ئافره‌تانى هه‌ولێر و كچانى زێره‌ڤانى نزیكترین یانه‌ بوون له‌م وه‌رزه‌ ببن به‌پاڵه‌وانى خوله‌كه‌ .

ئه‌نجامى یارییه‌كانى ئه‌م دوو یانه‌یه‌ له‌چوار گۆشه‌ى زێڕینى خوله‌كه‌ ڕكابه‌رییه‌كى باشى خسته‌ نێو یارییه‌كانیان به‌ئامانجى كۆكردنه‌وه‌ى زۆرترین خال و بگه‌ن به‌ڕۆژى خۆیان نازناوى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایاب به‌ده‌ست بهێنن .

دوای به‌ڕێوه‌چوونى شه‌ش گه‌ڕ له‌یارییه‌كانى چوار گۆشه‌ى زێڕین، یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر به‌كۆكردنه‌وه‌ى 14 خاڵ بووه‌ پاڵه‌وانى خوله‌كه‌، دوای ئه‌وه‌ى له‌دوا یاری له‌ڕووبه‌روبونه‌وه‌ى زێره‌ڤانى یاریه‌كه‌ى به‌كۆتا هێنا به‌یه‌كسان بوون به‌ 5 گۆل بۆ هه‌ردوولا، به‌م ئه‌نجامه‌ش ئافره‌تانى هه‌ولێر له‌م یاریه‌ پێویستى به‌یه‌ك خاڵ بوو تا ببێت به‌ پاڵه‌وانى خوله‌كه‌  .

یه‌كسان بوونه‌كه‌ هه‌ولێرى كرده‌ پاڵه‌وانى خوله‌كه‌ و نازناوى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى فوتساڵى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى كوردستان به‌ده‌ست هێنا .

كچانى زێره‌ڤانى له‌دوا گه‌ڕی یارییه‌كه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ولێر پێویستى به‌براوه‌بوون هه‌بوو تا ببێت به‌پاڵه‌وانى خوله‌كه‌ ،  به‌ڵام به‌یه‌كسان بوونى له‌م یاریه‌ نه‌یتوانى ده‌سته‌به‌رى خوله‌كه‌ بكات و پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ست هێنا به‌ 13 خاڵ .

یانه‌ى ئافرۆدێت له‌یارییه‌كانى چوار گۆشه‌ى زێڕین له‌ركابه‌رى دوو یانه‌كه‌ى ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ دوور بوو نه‌یده‌توانى هاوشانى هه‌ولێر و زێره‌ڤانى ڕكابه‌رى له‌سه‌ر نازناوه‌كه‌ بكات .

ئه‌نجامى یارییه‌كانى ئافرۆدێت له‌چوار گۆشه‌ى زێڕینى خوله‌كه‌ بووه‌ هۆى پله‌ى سێیه‌م به‌ده‌ست بهێنێت له‌م وه‌رزه‌ى خول به‌ حه‌وت خاڵ.

یانه‌ى زانكۆى جیهان له‌ته‌واوى یارییه‌كانى چوارگۆشه‌ى زێڕینى خوله‌كه‌ ئاست و ئه‌نجامى پێویست نه‌بوو به‌هۆى شكسته‌كانى له‌ته‌واوى یارییه‌كانى له‌چوار گۆشه‌ ، نه‌یتوانى هیچ خاڵێك به‌ده‌ست بهێنێت بووه‌ وه‌رزى به‌كۆ تا هێنا به‌چواره‌مى خوله‌كه‌ .

ئه‌نجامى دوا گه‌ڕی یارییه‌كانى خولى فوتساڵى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ بوو .

زێره‌ڤانى  5 -5  ئافره‌تانى هه‌ولێر

ئافرۆدێت 6-  3 زانكۆى جیهان

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.