Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:32

راشفۆرد بردنه‌وه‌ى پێشکه‌ش به‌مانچسته‌ر یونایتد کرد

كوره‌كانی مۆرینیۆ سه‌لاح و فێرمینیو و مانيان راگرت
کوردستان TV
100%


له‌میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 30ى خولى نایابى ئینگلیزى ، یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتدى ئینگلیزى میواندارى یانه‌ى لێڤه‌رپول كرد ،  مانچسته‌ر یونایتد له‌م یاریه‌دا سوود مه‌ند بوو له‌به‌ده‌ست هێنانى سێ خاڵى یاری له‌به‌رامبه‌ر لێڤه‌رپول  

مانچسته‌ر یونایتد به‌دوو گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك بۆ لێڤه‌رپول براوه‌ی یاریه‌كه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى بوو ، گۆله‌كانى یانه‌كه‌ى مۆرینیۆ له‌ڕێگاى یاریزان ماركۆس راشفۆرد تۆمار كرا له‌سه‌ره‌تاكانى یاری له‌تایمى یه‌كه‌م له‌خوله‌كه‌كانى 14 و 24 
لێڤه‌رپول وێڕاى هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ڕاست كردنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كه‌ و بتوانێ یه‌كسان ببێت وه‌یاخود براوه‌ى یاریه‌كه‌ بێت ، كۆی هه‌وڵه‌كان پێى نه‌گه‌یشت ،  تاكه‌ گۆله‌كه‌ى لێڤه‌رپول  ته‌نیا ئه‌و گۆله‌ بوو كه‌یاریزان ئیریك بایلى  به‌رگریكارى مانچسته‌ر یونایتد به‌هه‌ڵه‌ گۆلى له‌یانه‌كه‌ى تۆمار كرد له‌خوله‌كى 66 له‌به‌رژه‌وه‌ندى لێڤه‌رپول
 به‌براوه‌بوونى مانچسته‌ر یونایتد ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ئێستادا له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ له‌پله‌ى دووه‌م دایه‌ به‌شه‌ست و پێنج خاڵ ، یانه‌ى لێڤه‌رپول  له‌پله‌ى سێیه‌مه‌ به‌شه‌ست خاڵ .

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.