Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 10:57

هه‌زاران منداڵ له‌ ئه‌نجامی ده‌ستدرێژی سێکسی چه‌کدارانی داعش له‌دایکبوونه‌

پرامیلا پاتن نوێنه‌ری UN سه‌ردانی عێراقی كردووه‌
کوردستان TV
100%


پرامیلا پاتن ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ ئه‌نجامی ده‌ستدرێژی سێكسی چه‌كدارانی داعش له‌ عێراق له‌دایكبوون، قبووڵنه‌كراون و به‌جێهێڵراون.

پرامیلا پاتن نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دوای سه‌ردانێكی هه‌شت رۆژی بۆ عێراق، پاتن له‌ ناوه‌ندی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و، باسی له‌و ژنانه‌ كرد كه‌ له‌ ده‌ست چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش رزگاركراون، له‌گه‌ڵ ئه‌و كیژۆڵانه‌ی رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی و توندوتیژی ئه‌و تیرۆریستانه‌ بوونه‌ته‌وه‌.

پاتن باسی له‌وه‌ كرد كه‌ چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌ت له‌ به‌غدا، هه‌ولێر و مووسڵ، نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مەده‌نی، كه‌سایه‌تییه‌ ئایینییه‌كان، ئه‌و ژن و كیژۆڵانه‌ی له‌ ده‌ست تیرۆریستانی داعش رزگاریان بووه‌ و، گوتی: له‌ عێراقدا سێ هه‌زار و سه‌د و په‌نجا و چوار ئێزدی كه‌ هه‌زار و پێنجسه‌دیان ژن و كیژ ‌بوون، له‌گه‌ڵ هه‌زار و دووسه‌د كه‌سی دیكه‌ كه‌ شه‌شه‌سه‌دیان ژن و دووسه‌د و په‌نجایان منداڵبوون له‌ توركمان و شیعه‌ هێشتا بێ سه‌روشوێنن.

ئه‌و منداڵانه‌شی له‌ ئه‌نجامی ده‌ستدرێژی تیرۆریستانی داعش له‌دایكبوون له‌ كۆمه‌ڵگادا په‌سه‌ند نه‌كراون.

پرامیلا پاتن گوتیشی: "زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی دوای ده‌ستدرێژی سێكسی له‌دایك ده‌بن، فرێده‌درێن.

هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێ له‌ كه‌سایه‌تیه‌ ئاینییه‌كان له‌ دۆخه‌كه‌ تێده‌گه‌ن، به‌ڵام سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان ئه‌و منداڵانه‌یان لا په‌سه‌ند نییه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی ده‌ستدرێژی سێكسی دێنه‌ دونیاوه‌، به‌رپرسان له‌ مووسڵ باسیان له‌وه‌ كرد كه‌ ناچاربوون خانه‌ی بێ باوكان بۆ هه‌زاران منداڵ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ جێهێڵراون.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.