Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 10:52

سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بودجەی 2018ی عێراق رەتدەکاتەوە

له‌ پێناو پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن په‌له‌ له‌ تێپه‌ڕاندنى بودجه‌كه‌ كراوه‌
کوردستان TV
100%


سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بودجەی ساڵی 2018ی عێراق رەتدەکاتەوە و بەغدا بە پێشێلکردنی رێککەوتنی پێشووتری نێوانیان تۆمەتبار دەکات.

سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بەهۆی دوو هۆکار نیگەرانە لە یاسای بودجە؛ یەکەمیان کەمکردنەوەی پشکی هەرێمی کوردستانە لە چاو ساڵانی رابردوو بۆ 6.6 تریلیۆن دینار، کە دەکاتە 5.6 ملیار دۆلار بۆ ساڵی 2018. هۆکاری دووەمیش کەمکردنەوەی باج و داهاتە نانەوتییەکانە.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى بودجه‌ى عێراقى ڕه‌ت كره‌وه‌، چونكه‌ بودجه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكه‌وتنه‌ یه‌ك ناگرێته‌وه‌ كه‌ له‌نێوان سندووقه‌كه‌ و عێراق ئه‌نجام درابوو.

به‌پێى ئه‌و رێكه‌وتنه‌ى كه‌ ئاماژه‌ى بۆ كراوه‌، عێراق پابه‌ند ده‌بێت به‌ جێبه‌جێكردنى كۆمه‌ڵێك مه‌رج له‌وانه‌ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى هه‌ندێك پۆست و قورس نه‌كردنى بارى بودجه‌كه‌ له‌ ساڵی 2018ه‌ دا .

یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانى ڕه‌ت كردنه‌وه‌ى بودجه‌كه‌، له‌لایه‌ن سندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ پێناو پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن په‌له‌ له‌ تێپه‌ڕاندنى بودجه‌كه‌ كراوه‌.

شه‌مه‌ی رابردوو، بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2018 له‌ دواى دوو مانگ تێپه‌ڕبوون به‌ سه‌ر واده‌ى خۆى، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌ په‌سه‌ندكرا.

هه‌ریه‌ك له‌ سوننه‌ و شیعه‌ ناڕه‌زایییان له‌سه‌ر به‌شێك له‌ بڕگه‌ و ماده‌كانی ناو پرۆژه‌یاساكه‌ هه‌بوو، به‌ڵام كورد به‌هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی پشكی له‌ 17%ه‌وه‌ بۆ 12,6% به‌ ته‌واوی دژایه‌تی بودجه‌ی كرد و بایكۆتی دانیشتنی په‌سندكردنی كرد.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.