توێژینه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ر جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌ریخستووه كه دووكه‌ڵی جگه‌ره ئه‌لیكترۆنییه‌كان گه‌ردیله‌ی كانزا ژه‌هراوییه‌كانی وه‌ك قوڕقوشم و كڕۆم و نیكڵ و ماگنیسیۆمی تێدایه، كه ئه‌مجۆره ژه‌هرانه ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شێرپه‌نجه و هاوكاتیش كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر مێشكه و گه‌ده داده‌نێن.
كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی كێشانی جگه‌ره ئه‌لیكترۆنییه‌كان هێشتا به ته‌واویی ده‌رنه‌كه‌وتوون و توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بواره به‌رده‌وامه، به‌جۆرێك هه‌ر ماوه نا ماوه‌یه‌ك كاریگه‌رییه‌كی خراپی نوێ له‌م جۆره جگه‌ره‌یه ده‌رده‌كه‌وێت.
توێژه‌رانی زانكۆی پزیشكیی بلومبێرگی بالتیمۆری سه‌ر به ویلایه‌تی ماریلاندی ئه‌مریكا توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 56 جۆری جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنیی كردووه و سه‌لماندوویانه كه دووكه‌ڵی ئه‌مجۆره جگه‌ره‌یه كانزا ژه‌هراوییه‌كانی وه‌ك قوڕقوشم و كڕۆم و نیكڵ و ماگنیسیۆمی تێدایه، به‌ڵام رێژه‌ی مادده ژه‌هراوییه‌كانی ناو هه‌ریه‌كێكیان جیاوازه له‌وانی دیكه و هه‌ندێكیان ژه‌هراویترن له‌وانی دیكه.
شایه‌نی باسه كه كانزای قوڕقوشم جیا له‌وه‌ی ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه، كاریگه‌رییه‌كی زۆر خراپی له‌سه‌ر سیتسه‌می ده‌ماره هه‌سته‌وه‌ره‌كان هه‌یه، هه‌ر بۆیه له توانایدایه كه كاریگه‌ریی خراپ بكاته سه‌ر مێشك و گه‌ده‌ی مرۆڤ.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.