Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 16:49

ترامپ له‌ نامه‌یه‌کدا بۆ پۆتین باسی حه‌زی خۆی بۆ دیتنی ئافره‌تی جوانی رووسیی ده‌کات

هۆكاری سه‌ره‌كیی نووسین وناردنی نامه‌كه‌ی ناوی بازرگانیی ترامپ بگاته‌ بازاڕی رووسیا
ترامپ له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ پۆتین باسی حه‌زی خۆی بۆ دیتنی ئافره‌تی جوانی رووسیی ده‌كات
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ساڵی 2013 به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ناوی بازرگانیی خۆی به‌ بازاڕی بازرگانیی رووسیا، نامه‌یه‌كی كه‌سیی و تایبه‌تی بۆ ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری رووسیا نووسیوه‌ و تیایدا بانگهێشتی رێوڕه‌سمی ساڵانه‌ی شاجوانی جیهانی كردووه‌.

ئه‌وانه‌ی كه‌ ئاگاداری ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ن وتوویانه‌ كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كیی نووسین وناردنی نامه‌كه‌ی ترامپ بۆ پۆتین ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ناوی بازرگانیی ترامپ بگاته‌ بازاڕی رووسیا و بینایه‌كیش به‌ناوی ترامپ له‌م وڵاته‌ درووستبكرێت، كه‌ ئه‌م ئامانجه‌ تا ئێستا نه‌هاتووه‌ته‌دی.

له‌م نامه‌یه‌دا به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی شایه‌تحاڵانی نامه‌كه‌ ده‌ڵێن، ترامپ بۆ پۆتینی نووسیوه‌ كه‌ حه‌ز ده‌كات ئافره‌تانی جوانی رووسیی ببینێت.

هه‌ڵبه‌ت جۆن داڤید پارێزه‌ری ترامپ وتوویه‌تیی كه‌ هیچ ئاگای له‌ نامه‌كه‌ نییه‌ و هه‌موو ئه‌و مشتومڕ و بابه‌تانه‌ی ده‌رباره‌ی نامه‌كه‌ باسیان لێوه‌ كراوه‌، به‌ بێبنه‌ما وه‌سفیان ده‌كات.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز    
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.