Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 11:43

هاوسه‌ره‌که‌ى گریزمان به‌دواى خانوودا ده‌گه‌ڕێت له‌بارسێلۆنا

دڵنیا نین له‌مانه‌وه‌ى گریزمان له‌ڕیزه‌كانى یانه‌كه‌مان
هاوسه‌ره‌كه‌ى گریزمان به‌دواى خانوودا ده‌گه‌ڕێت له‌بارسێلۆنا
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ به‌پێى سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كان تایبه‌ت كه‌ناڵى تى ڤى 3 بڵاوى كردوه‌ته‌وه‌، هاوسه‌ره‌كه‌ى ئه‌نتوان گریزمان له‌ئێستادا له‌كه‌ته‌لۆنیایه‌ به‌گه‌شتێك چووه‌ به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕان به‌دواى خانووی نوێ  تا به‌ده‌ستى بهێنن و بیكڕن بۆ داهاتوویان .

تى ڤى 3 بڵاویشى كردوه‌ته‌وه‌ هۆكارى گه‌ڕان به‌دواى خانوو له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌ى گریزمان سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندى كردنى  گریزمانى فه‌ره‌نسیه‌ له‌هاوینه‌ په‌یوه‌ندى بكات به‌ڕیزه‌كانى یانه‌ى بارسێلۆنا .

پێشكه‌ش كردنى ئاستێكى باش ڵه‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى، وه‌زۆرى ڕێژه‌ى گۆڵ تۆماركردنى بۆ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، گریزمان چاوى بارسێلۆنا و زۆر یانه‌ى دیكه‌ى له‌سه‌ره‌ به‌مه‌به‌ستى به‌ده‌ست هێنانى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ .

به‌پێى ڕاگه‌یاندرا و سه‌رچاوه‌كان گریزمان له‌هاوینه‌ په‌یوه‌ندى ده‌كات به‌یانه‌ى بارسێلۆنا و ڕیزه‌كانى یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ جێده‌هێڵێت.

كارگێرى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌هه‌فته‌ى پێشوو ڕایانگه‌یاند دڵنیا نین له‌مانه‌وه‌ى گریزمان له‌ڕیزه‌كانى یانه‌كه‌مان هه‌موو هه‌وڵى ئێمه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێت بیهێڵینه‌وه‌ لاى خۆمان .

ئاماده‌كاری: شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.