Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 11:50

یاریزانانى ئارسیناڵ داواکاریه‌کیان له‌ فینگه‌ر هه‌یه‌

له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ى ئێستاى ئارسناڵ
یاریزانانى ئارسیناڵ داواكاریه‌كیان له‌ فینگه‌ر هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

ڕۆژنامه‌ى میره‌ر له‌ژماره‌ى نوێیدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌ ناجێگیر و خراپه‌ى به‌سه‌ر ئارسیناڵى ئینگلیزى دا تێپه‌ڕده‌بێت كه‌ كاریگه‌رى كردۆته‌ سه‌ر ئه‌نجام و براوه‌ نه‌بوونیان تایبه‌ت له‌یارییه‌كانى پریمه‌رلیگ به‌شێوه‌یه‌كى باش .

ئه‌و بارودۆخه‌ى ئێستاى ئارسناڵ، ئه‌و یانه‌یه‌ى دابڕاندووه‌ له‌ڕكابه‌رى بۆ پاڵه‌وانى بونیان له‌خولى نایابى ئینگلیزى .

ئارسیناڵ به‌ته‌نیا له‌م وه‌رزه‌ دوور نه‌بووه‌ له‌پاڵه‌وانى بوونیان له‌پریمه‌رلیگ و پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا به‌ڵكو وه‌رزه‌كانى پێشووش به‌هه‌مان ئاستى ناجێگیر و له‌ده‌ست دانى خاڵ به‌دور بوونه‌ له‌نازناوه‌كان .

ئه‌وه‌ش به‌هۆكارى نه‌توانینى فینگه‌ره‌ كه‌ناتوانێ وه‌ك ڕاهێنه‌ره‌كانى دیكه‌ى خولى ئینگلیزى و یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان ڕكابه‌ر بێت بۆ پاڵه‌وانى بوونیان بۆیه‌ش هه‌میشه‌ ڕه‌خنه‌ى توند ئاراسته‌ى فینگه‌ر كراوه‌ به‌وه‌ى ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌ تا ئارسیناڵ گۆڕانكاری به‌خۆیه‌وه‌ ببینێ قۆناغێكى دیكه‌ له‌باش بوون له‌خۆ بگرێت .

میره‌ر بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ ، یاریزانانى ئارسیناڵ داواكاریان پێش كه‌ش به‌فینگه‌ر كردووه‌ له‌هێنانى هێنرى ئه‌ستێره‌ى پێشووى یانه‌كه‌ بۆ ئه‌رك وه‌گرتنى له‌یانه‌ له‌پێدانه‌وه‌ى ڕاهێنانه‌ تایبه‌تیه‌كان به‌یاریزانان له‌پێناو قۆناغێكى باش له‌گۆڕانكارى له‌یانه‌ .

ئاماده‌كاری: شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.