Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 15:03

دیبالا ئه‌ستێره‌ ئه‌رژه‌نتینیه‌که‌ سه‌رکه‌وتنى به‌خشى به‌یانه‌که‌ى

له‌ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى ئۆدێنیزى به‌دوو گۆلى بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ى یاریه‌كه‌ بوو
debala
کوردستان TV
100%

له‌میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى بیست و هه‌شتى خولى ئیتاڵى ، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ یانه‌ى یۆڤانتۆس میوانداری ئۆدێنیزى كرد
 یۆڤى براوه‌ى یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى بوو كاتێك له‌ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى ئۆدێنیزى به‌دوو گۆلى بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ى یاریه‌كه‌ بوو
ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه‌ دیبالا توانى دوو گۆل بۆ یانه‌كه‌ى تۆمار بكات له‌خوله‌كه‌كانى 20 ، 49 .  
هه‌ر له‌م یاریه‌دا هیگواینى هێرشبه‌رى یانه‌ى یۆڤانتۆس له‌لێدانى سزا كه‌بۆ یانه‌كه‌ى ئه‌ژمار كرابوو نه‌یتوانى سه‌ركه‌وتوبێت له‌تۆمار كردنى گۆل 
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ یۆڤى چووه‌ پله‌ى یه‌كه‌مى ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ به‌ 71 خاڵ ، ئه‌مشه‌ویش له‌كاتژمێر 10:45 به‌كاتى هه‌ولێر  ئه‌نته‌ر میلان میواندارى ناپۆلى ده‌كات ، ناپۆلى به‌ر له‌یارییه‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى له‌ئێستادا خاوه‌ن 69 خاڵه‌ گه‌ر براوه‌ى یاریه‌كه‌ بێت پله‌ى پێشه‌وه‌ى ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌ له‌یۆڤى به‌جیاوازى خاڵێك ده‌چێته‌ پێش
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.