فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له فڕۆكه‌خانه‌ی كاتاماندۆی پایته‌ختی وڵاتی نیپاڵ به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی كه‌وته خواره‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رنشیان كرده قوربانیی.
وته‌بێژی سوپای نیپاڵیش باسی له كوژرانی 50 كه‌س كردووه كه به‌هۆی ئه‌م رووداوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و جیا له‌وه‌ش شایه‌تحاڵان وتوویانه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له لاشه‌ی فڕۆكه‌كه هێنراونه‌ته ده‌ره‌وه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی نیپاڵ ئه‌م فڕۆكه‌یه 67 سه‌رنشینی هه‌بووه و 4 كارمه‌ندی خزمه‌تگوزاریشی تێدابووه، جیا له‌وه چه‌ند كه‌سێكیش به‌هۆی رووداوه‌كه بریندارن، به‌ڵام تا ئێستا ئاماری وردی قوربانییانی رووداوه‌كه له‌به‌رده‌ست نییه، هه‌رچه‌نده به‌گوێره‌ی ئاماری تیمی فریاگوزاری تا ئێستا 17 كه‌س رزگار كراون.
ئه‌م فڕۆكه‌یه كه له‌سه‌ر هێڵێكی ئاسمانی به‌نگلادیش بووه و له داكای پایته‌ختی ئه‌م وڵاته‌وه هاتبوو، له‌كاتی نیشتنه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی تریبۆڤانی كاتماندۆ له باندی فڕۆكه‌خانه له كۆنترۆڵ ده‌رچووه و ئاگری گرتووه.
وێنه‌كانی دیمه‌نی رووداوه‌كه ئاشكرای ده‌كه‌ن كه فڕۆكه‌كه به قورسی تێكشكاوه و بووه‌ته هۆی زیانی زۆر بۆ باندی فڕۆكه‌خانه‌كه.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.