Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 14:54

زاخۆ له‌خولى نایابى عێراق یارى هه‌یه‌

یانه‌ی زاخۆ تاكه‌ یانه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌شداره‌ له‌م خوله‌
کوردستان TV
100%

یانه‌ى زاخۆ تاكه‌ یانه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌شدار بوو له‌ خولى تۆپى پێى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى عێراق ، سبه‌ى سێشه‌ممه‌ له‌ میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى نۆزده‌ى خوله‌كه‌ زاخۆ میواندارى یانه‌ى دیوانیه‌ ده‌كات له‌كاتژمێر 3:00 ئێواره‌.

زاخۆ له‌كاتێك میواندارى ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌كات له‌ئه‌نجامدانى یارى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئه‌نجامى یارییه‌كانى له‌خوله‌كه‌ باش نیه‌ ، خاڵێكى باشى له‌ده‌ست داوه‌ له‌خوله‌كه‌ به‌جۆرێك له‌ڕیزبه‌ندى له‌پله‌ى نۆزده‌یه‌مینه‌ خاوه‌ن 12 خاڵه‌.

زاخۆ له‌كۆى هه‌ژده‌ یارى پێشووى  ته‌نیا له‌دوو یارى براوه‌ بووه‌ ، له‌شه‌ش یاری یه‌كسان بووه‌ ،  له‌ده‌ یاریه‌كه‌ى دی شكستى هێناوه‌ له‌به‌ده‌ست هێنانى خاڵه‌كانى یاری.

یانه‌ى میوان  له‌پله‌ى شازده‌ى خوله‌كه‌دایه‌ خاوه‌ن 17 خاڵه‌  ، ئه‌نجامه‌كانى ئه‌و یانه‌ عێراقیه‌ وه‌ك پێویست نیه‌ له‌كۆى 18 یارى پێشووى ته‌نیا چوار براوه‌ى هه‌یه‌ و له‌پێنج یاریش یه‌كسان بووه‌ ، له‌نۆ یاری شكستى هێناوه‌ .

له‌یاریه‌كى دیكه‌ له‌هه‌مان ڕۆژ و كاتدا ئه‌مانه‌ى به‌غدا میواندارى ته‌ڵه‌به‌ ده‌كات

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.