Erbil 38°C دووشەممە 11 تشرینی دووەم 01:23

سندوقی ره‌شی فڕۆکه‌ تێکشکاوه‌که‌ی تورکیا ده‌دۆزێته‌وه‌

فڕۆكه‌ توركی له‌ ئێران كه‌وته‌ خواره‌وه‌
تێكشكانی فرۆكەیەكی توركی 11 قوربانی لێكەوتەوە
کوردستان TV
100%


سندوقی ره‌شی ئه‌و فڕۆكه‌ توركییه‌ی به‌ 11 سه‌رنشینه‌وه‌ له‌ باشوری رۆژئاوای ئێران كه‌وته‌ خواره‌وه‌ دۆزرایه‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12-3-2018، له‌ زاری لێپرسراوانی حكومه‌تی ئێران بڵاویانكرده‌وه‌ سندوقی ره‌شی ئه‌و فڕۆكه‌ توركییه‌ی به‌ 11 سه‌رنشینه‌وه‌ له‌ باشوری رۆژئاوای ئێران كه‌وته‌ خواره‌وه‌ دۆزراوته‌وه‌، كه‌ له‌رێگه‌ی سندوقی ره‌شی فڕۆكه‌كه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ھۆكاره‌كانی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌كه‌ و تێكشكانی ده‌كه‌ن.

شه‌وی رابردوو، فڕۆكه‌یه‌كی توركیا له‌گه‌شتێكیدا كه‌ له‌شاری "شاریقه‌"ی ئیماراته‌وه‌ به‌ره‌و شاری "ئه‌سته‌نبوڵ" به‌ڕێكه‌وتبوو، له‌پارێزگای "شه‌ھركورد" له‌ باشوری رۆژئاوای ئێران كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ 11 كه‌سی تێدا بووه‌و سیانیان ئه‌ندامانی تیمی فڕۆكه‌وانی بوون، به‌و پێیه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تیش بووه‌ سه‌رنشینه‌كانی تر له‌ 8 كچ پێكھاتبوون كه‌ یه‌كێكیان كچی بازرگانێكی دیاری توركیایه‌و ئه‌وانی تر ھاوڕێی بوون و سه‌رجه‌میان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.