Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 10:42

UN داوا لە بەغدا دەکات مافی کەمینەکانی عێراق بپارێزێت

بەتایبەتی كوردانی ئێزیدی و مەسیحی و شەبەك و سابیئەی مەنداییەكان
کوردستان TV
100%


ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لە حكوومەتی بەغدا كرد مافی كەمینەكانی عێراق بپارێزێ و هاوكارییان بێت، بەتایبەتی كوردانی ئێزیدی و مەسیحی و شەبەك و سابیئەی مەنداییەكان.

ئەمڕۆ دووشەممە  یان كوبیچ نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دووپاتی كردەوە كە ئەم وڵاتە پێویستی بە سەرجەم پێكهاتەكانی هەیە بۆ ئەوەی لە قۆناخی دوای داعش دووبارە وەك وڵاتێكی گەشاوە و سەقامگیر و یەكگرتوو خۆی بنیات بنێتەوە.

ئەم داوایەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كاتێكدایە كە لە دوای رووخانی رژێمی بەعسەوە لە 2003وە، پێكهاتەی مەسیحییەكان رووبەرووی هەڵمەتێكی گەورەی راوەدوونان بوونەتەوە و تەنها ڕێژەیەكی كەمیان لەناو عێراقدا ماون، هەروەها كوردانی ئێزیدییش رووبەرووی گەورەترین كۆمەڵكوژی بوونەوە لە سایەی نەبوونی ئاسایش و سوپای نیشتمانی لە عێراقدا، شەبەكیش بەردەوام لە شارە عێراقییەكان ژیانیان لە مەترسیدایە.

كوبیچ لە لێدوانێكیدا بەرگری لە مافی مەسیحییەكانی عێراق كرد و حكوومەتی بەغدای بە كەمتەرخەم وەسف كرد لە پاراستنی ئەو كەمینەیە، كە یەكێ لە كۆنترین پێكهاتەكانی ئەم وڵاتەیە.

نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بەوە داوە كە ڕێژەی مەسیحییەكانی عێراق لە 1,3 ملیۆن كەسەوە بۆ 400 هەزار كەس كەم بوونەتەوە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.