لە قامشلۆ هەزاران هاونیشتمانی بۆ پاڵپشتی لە عەفرین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و درووشمیان لەدژی ئەردۆغان بەرزکردەوە.
خۆپیشاندەران بەدەر لە بەرزکردنەوەی ئاڵای یەپەگە و رۆژئاوای کوردستان، بە دەیان درووشمیان لە دژی تورکیا و رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە بەرزکردبووەوە.
خۆپیشاندەران داوا لە وڵاتانی زلهێزو نەتەوە یەکگرتووەکان كرد، لە سەر ئەم تووندوتیژییانەی دژی خەڵکی عەفرین ئەنجام دەدرێن، بێ دەنگ نەبن و رێگری لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.