Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 10:54

له‌ئه‌نجامى هێرشێکى داعش چوار چه‌کدارى حه‌شدى شه‌عبى ده‌کوژرێن

ته‌رمه‌كانیشیان ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست گروپه‌كه‌ى داعش
کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌نجامى هێرشێكى داعش بۆسه‌ر مه‌فرزه‌یه‌كى میلیشیا كانى حه‌شدى شه‌عبى چوار چه‌كدارى ئه‌و گروپه‌ ده‌كوژرێن

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ شارۆچكه‌ى سه‌عدیه‌ى سه‌ربه‌ پارێزگاى دیالا بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌مڕۆ دواى نیوه‌ ڕۆ له‌ كاتى ئه‌ركه‌كانى خۆیاندا مه‌فره‌زه‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى له‌ گوندى الحفایر به‌ر په‌لاماردانى  گروپێكى داعش ده‌كه‌ون  كه‌ به‌ نهێنى هاتبوونه‌ سنورى ناحیه‌ى سه‌عدیه‌

به‌ گوێره‌ى هه‌واڵه‌كه‌ شه‌ره‌ ته‌قه‌ له‌ نێوانیاندا دروست ده‌بێت و دواى پێكدادانێكى كه‌م چوار له‌ چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كوژرێن  ته‌رمه‌كانیشیان ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست گروپه‌كه‌ى داعش

دواى چه‌ند كاتژمێرێك داعش له‌ پێگه‌كانى خۆى له‌ تۆڕكۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ى كوژراوانى حه‌شدى شه‌عبى بڵاو ده‌كاته‌وه‌ به‌مه‌ش هه‌واڵه‌كه‌ پشتراست ده‌بێته‌وه‌ كه‌ كرده‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌

شایه‌نى باسه‌ له‌ماوه‌ى 10 رۆژى رابروو گروپه‌ جیا جیاكانى داعش به‌چڕى بڵاوه‌یان له‌ هه‌رسێ پارێزگاى موسڵ و كه‌ركوك دیاله‌ دا كردووه‌ به‌ ئاشكرا ده‌بیندرێن و كارى تیرۆریستش ئه‌نجام ده‌ده‌ن 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.