Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 10:48

مزگه‌وتێکی شاری تکریت ته‌قێندرایه‌وه‌

زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن
کوردستان TV
100%

له‌ ناحیه‌ی عه‌له‌می شاری تكریت مزگه‌وتی مسته‌فا ته‌قێندرایه‌وه‌ كه‌ گومان ده‌كرێن چه‌كدارانی داعش به‌و كرده‌وه‌ هه‌ڵسابن.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 13-3-2018 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌ به‌غدا ئه‌لیۆمی رایگه‌یاندووه‌:  مزگه‌وتی مسته‌فا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ بازنه‌ی فورسان عه‌له‌م، كه‌ رێگای ناحیه‌ی عه‌له‌م و پارێزگای كه‌ركوك له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری تكريت به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ ته‌قێندرایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش له‌ رێگای نێوان ناحیه‌ی عه‌له‌م و پارێزگای كه‌ركوك دزه‌یان كردۆته‌ نێو شاری تكریت و كرده‌كه‌یان ئه‌نجام داوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ بازنه‌ی فورسان عه‌له‌م پێنج كلیۆ مه‌تر له‌ ناحیه‌ی عه‌له‌می سه‌ر به‌ شاری تكریت له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین دووره‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.