Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:28

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی گوندەکانی ماراتا و ترێندا دەکەن لە عەفرین

یه‌په‌گه: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ عه‌فرین ناكشێینه‌وه‌
کوردستان TV
#12
100%


ماوه‌ی 53 رۆژه‌ سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا كه‌ شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كه‌ن، هێرشی سه‌ر ناوچه‌كانی عه‌فرینیان ده‌ستپێكردووه‌و تا ئێستا زیاتر له‌ 230 هاووڵاتی سڤیل شه‌هیدبوون و 668 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه‌ 13/3/2018 سوپای توركیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دوایین ره‌وشی مه‌یدانی شه‌ڕی عه‌فرینی راگه‌یاندووه‌ ، تیایدا هاتووه گه‌مارۆی شاری عه‌فرینیان داوه‌  و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا گرتووە.

ماوه‌ی 53 رۆژه‌ سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا كه‌ شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كه‌ن، هێرشی سه‌ر ناوچه‌كانی عه‌فرینیان ده‌ستپێكردووه‌و تا ئێستا زیاتر له‌ 230 هاووڵاتی سڤیل شه‌هیدبوون و 668 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون،یه‌په‌گه‌ش ‌ ده‌ڵێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ عه‌فرین ناكشێینه‌وه‌و قۆناغێكی دیكه‌ی به‌رخودان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین.

گوته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه ریگەیاندووە، سوپای توركیا ئاو و كاره‌با و هێڵی په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر عه‌فرین پچڕاندووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ كێشه‌ بۆ نزیكه‌ی ملیۆنێك دانیشتووی شاره‌كه‌ درووستبووه‌ .‌

بەپێی ئاژانسی هاوار نیوز، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی گوندەكانی ماراتا و ترێندا دەكەن لە عەفرین، كە دەكەونە بەشی باشوری سەنتەری شارەوە.

لای خۆشیه‌وه‌ ئێرەمی ئاندری، رۆژنامەنوسێكی فەرەنسی سەربەخۆیە، هۆشداری دەدات لە دۆخی عەفرین و رایدەگەیەنێت، ئەگەر كارێك بۆ عەفرین نەكرێت ئەوا "دۆخەكەی لە غوتە خراپتر دەبێت.

ئەو رۆژنامەنووسە سەربەخۆیە كار بۆ رۆژنامە فەڕەنسی و عێراقیەكان دەكات، لەماوەی هەفتەكانی رابردوودا سەردانی عەفرینی كردووە بۆ ڕوماڵی رووداوەكان.

ئاماژەی بەوەكردووە، گەمارۆدانی عەفرین لەلایەن سوپای توركیاوە بەردەوامی هەیە، لەچەند رۆژی داهاتوودا شەڕ لەناو شەقامەكاندا لە نێوان مەدەنیەكانی عەفرین و چەكدارە توركەكاندا ڕوودەدات، رۆژنامەنوسی نێودەوڵەتی زۆر كەم لێدەبێت، هیوادارم دەنگیان بگات بە جیهان.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.