له گوندێكی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك دوو منداڵی ته‌مه‌ن نۆ ساڵان به ئۆتۆمبێلی ئه‌مبولانسی نه‌خۆشخانه ده‌رفێنرێن كه ئاراسته‌كه‌ی به‌ره‌و به‌غدابوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له سنووری كه‌ركووك به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: له گوندی تۆبزاوه‌ی سه‌ر به شاری كه‌ركووك نزیك چوارریانی حه‌ویجه - تكریت - كه‌ركووك ئۆتۆمبێلێكی ئه‌مبولانسی نه‌خۆشخانه دوو منداڵی ته‌مه‌ن نۆ ساڵان ده‌رفێنن و كه ئاراسته‌كه‌ی به‌ره‌و به‌غدا ده‌چوو.
دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان زانیویانه ئه‌م دوو منداڵه ده‌ڕفێنن دانیشوانی ئه‌م گونده به‌ره‌و پێشی ئه‌مبولانسه‌كه چوونه و نه‌یانهێشتووه دوو منداڵه نۆ ساڵیه بڕفێنن رزگاریان كردووه، ناوی منداڵه‌كانیش (نه‌جم عه‌بدوڵڵا) و (شه‌هاب ئه‌حمه‌د)ه.
شایه‌نی باسه دوو رۆژ له‌مه‌و پێش گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵان له هه‌مان گوند ڕفێنراوه تاوه‌كو ئێستاش نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
له دوای 16 ئۆكتۆبه‌ر كه حه‌شدی شه‌عبی په‌لاماری شاری كه‌ركووكیدا كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌م سنوورانه رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و زیادبوونه ئه‌مه‌ش ترس و نیگه‌رانیه‌كی زۆر لای هاووڵاتیان دروستبووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.