عه‌میدێكی سه‌ر به هێزه تایبه‌تییه‌كانی عێراق كه به‌رپرس بووه له جموجۆڵه‌كانی حه‌یده‌رعه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ،له لایه‌ن گرووپی سه‌ریا سه‌لامه‌وه له سامه‌را كوژرا.
به‌رپرسێكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق له سامه‌را رایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ عه‌مید شه‌ریف ئیسماعیل، ئامر لیوای فیرقه‌ی 57ی هێزه تایبه‌تییه‌كانی عێراق له شاری به‌غداوه به‌ره‌و نه‌ینه‌وا بۆ ئه‌و سه‌ردانه چاوه‌روانكراوه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌رێكه‌وتووه .
به‌رپرسه‌كه گوتیشی: كاتێك كاروانه‌كانی عه‌مید شه‌ریف ئیسماعیل ده‌گاته یه‌كێك له ده‌روازه‌كانی شاری سامه‌را، له گه‌ڵ به‌رپرسێكی گرووپی میلیشیای سه‌رایا سه‌لامی سه‌ربه موقته‌دا سه‌در ده‌بێته ده‌مه‌قاڵیان و له ئه‌نجامدا شه‌ڕه ته‌قه دروست ده‌بێت و ده‌بێته هۆی كوژرانی عه‌مید شه‌ریف ئیسماعیل و دوو له پاسه‌وانه‌كانی.
دوای رووداوه‌كه‌ش حه‌یده‌ر عه‌بادی دوای كردووه به په‌له لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه بكرێت .
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.