كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ڵمانی بۆچاره‌سه‌ری جه‌ڵته‌كانی مێشك راگه‌یاندوه: كه كۆمه‌ڵی فاكته‌ر هه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئافره‌تان زیاتر له پیاوان تووشی جه‌ڵته ببن .
كۆمه‌ڵه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌دات كه نه‌خۆشی شكره ، كێشی زۆر ، جگاره‌كێشان ،كه‌م جوڵه، سه‌ر ئێشان ، كه‌مووكوری له هه‌ستیاراكان هه‌رهه‌موویان نیشانه‌ی مه‌ترسیدارن بۆ تووش به هه‌موو جۆره جه‌ڵته‌كان.
نیشانه‌كانی جه‌ڵته‌ی مێشك ئه‌م شه‌ش نیشانه له خۆده‌گرێت: سه‌رئێشانێكی به‌هێز ، ئازار له سنگ ، رودانی نارێك له‌ناكاو له قسه‌كردندا له‌گه‌ڵ ئیفلج بوونی لایه‌كی جه‌سته و تێكچوونی هه‌رستیاره‌كان و به زحه‌مه‌ت قووتدان .
له‌كاتی روودانی ئه‌م حاڵه‌ته پێویسته به زووترین كات داوای ئه‌مبۆڵاس بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه بگرێنرێته نه‌خۆشخانه.
له‌كۆتاییدا كۆمه‌ڵه‌كه ئه‌وه‌ی راگه‌یاند: به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كانی منداڵ نه‌بوون وه‌كو حه‌ب هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن گرنگترین فاكته‌رن بۆ تووشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك له‌لای ئافره‌تان.
سه‌رچاوه/ ئه‌لغد پرێس
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.