Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 12:46

داعش له‌ بۆسه‌یه‌کدا پێنج پۆلیسی عێراقی کوشت

له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا جاری دوومه‌ بۆسه‌ی له‌م شێوه‌یه‌ داده‌نێنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش له‌ بۆسه‌یه‌كدا پێنج ئه‌ندامی پۆلیسی سنووری عێراقیان كوشت كه‌ له‌نێوایاندا ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی تێدایه‌.

فورات ته‌میمی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ نوێنه‌رایه‌تی دیاله‌ رایگه‌یاند: له‌ بۆسه‌یه‌كدا له‌ سه‌ر رێگای منده‌لی – به‌لدروز نزیك بنكه‌ی كه‌ركوشی سه‌ربازی چه‌كدارانی داعش بۆسه‌یه‌كیان ناوه‌ته‌وه‌ پێنج ئه‌ندامی پۆلیسی سنووریان كوشتووه‌ كه‌ له‌نێوانیاندا ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی تێدایه‌.

ته‌میمی گوتیشی: له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌مه‌ جاری دوومه‌ چه‌كدارانی داعش بۆسه‌ی له‌م شێوه‌یه‌ داده‌نێنه‌وه‌ و پێویسته‌ لایه‌نی به‌رپرس چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م دۆسیه‌یه‌ بدۆزێته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.