بۆ یه‌كه‌م جار له وڵاتی لوبنان دایكێك 6 منداڵی به‌یه‌كه‌وه بوون، 3 كور و 3كچ ته‌ندرووستی هه‌رشه‌ش منداڵه‌كه و دایكه‌كه‌ش له‌وپه‌ڕی باشدیدایه.
نه‌دیم حه‌جل پزیشكی پسپۆری ئافره‌تان و له‌دایكبوون له نه‌خۆشخانه‌ی قه‌دیس جاورجیۆسی زانكۆیی له شاری به‌یروتی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: ئه‌مه حاڵه‌تێكی نامۆیه و تائێستا له سه‌رانسه‌ری جیهان 4 تا 5 حاڵه‌تی له‌مجۆره تۆماركراون، كاره‌كه به‌لای ئێمه‌وه سه‌خت بوو، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و ئافره‌ته سێ جاری دیكه‌ش به نه‌شته‌رگه‌ری منداڵی بووه.
شایانی باسه پێشتر ئه‌م دایكه 4 منداڵ بووه و، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی هیچ پلانێكیان بۆ پێنجه‌م سكپڕی نه‌بووه و، هیچ چاره‌سه‌رێكیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه به‌بیستنی سكپڕیه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی تووشی شۆك بوونه، به‌ڵام سوپرایزی گه‌وره ئه‌وه بوو كه پزیشكه‌كان پێیان راگه‌یاندووه، 6 كۆرپه له‌ناو سكیدا هه‌یه.
سه‌رچاوه/ سه‌یده‌تی
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.