Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:33

یۆڤانتۆس به‌ براوه‌بوونى به‌سه‌ر ئه‌تلانتا پێشه‌نگى خولى ئیتاڵیاى به‌هێزتر کرد

به‌ ئه‌نجامى دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر
یۆڤانتۆس به‌ براوه‌بوونى به‌سه‌ر ئه‌تلانتا پێشه‌نگى خولى ئیتاڵیاى به‌هێزتر كرد
کوردستان TV
100%

شه‌وى رابردوو له‌ یارییه‌كى دواخراوى گه‌ڕى 26ـی خولى ئیتاڵیا، یانه‌ى یۆڤانتۆس میواندارى ئه‌تلانتاى كرد، یۆڤانتۆس له‌ یاریه‌ دواخراوه‌كه‌یدا تێیدا سه‌ركه‌وتو بوو به‌ ئه‌نجامى دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر .

گۆلَه‌كانى یۆڤى له‌م یاریه‌دا له‌ ڕێگاى یاریزانان هیگواین ، بلیس ماتویدى له‌ خوله‌كه‌كانى 29 ، 81 تۆمار كران .

به‌ براوه‌بوونى یۆڤانتۆس له‌م یاریه‌دا توانى پێشه‌نگى له‌ ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ به‌هێزتر بكات له‌ پله‌ى یه‌كه‌مى ڕیزبه‌ندى خاوه‌ن 74 خاڵه‌، به‌ جیاوازى چوار خاڵ له‌پێش ناپۆلی كه‌ له‌ پله‌ى دووه‌مى ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌یه‌ .

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.