Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 09:35

سوپاى تورکیا له‌ عه‌فرین پاکتاوى ڕه‌گه‌زى ئه‌نجام ده‌دات

كه‌ناڵى سكاى نیوز وه‌ك یه‌كه‌مین میدیاى وڵاتى به‌ریتانیا خۆى گه‌یانده‌ شارى عه‌فرین
سوپاى توركیا له‌ عه‌فرین پاكتاوى ڕه‌گه‌زى ئه‌نجام ده‌دات
کوردستان TV
100%

نه‌خۆشخانه‌كان هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى قوربانیانى بۆردوومان و توبارانه‌كانن كه‌ زۆربه‌ى هه‌ره‌ زۆریان منداڵن له‌ ژێر شارى ئابڵوقه‌دا. 

كه‌ناڵى سكاى نیوز وه‌ك یه‌كه‌مین میدیاى وڵاتى به‌ریتانیا خۆى گه‌یانده‌ شارى عه‌فرینى گه‌مارۆدراو و ده‌یان قۆربانى سڤیل و زیان پێگه‌یشتووى ئه‌و شاره‌یان بینى و ڕاپۆرتێكیان ئاماده‌ كرد له‌باره‌ى بارودۆخى ئه‌و شاره‌ و نه‌هامه‌تییه‌كانى دانیشتووانه‌كه‌ى له‌ ماوه‌ى هێرشه‌كانى توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانى. 

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ناو عه‌فرین ڕۆژانه‌ پرسه‌ى به‌خاكسپاردن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و له‌ساتى ده‌ستپێكردنى هێرشكانه‌وه‌ زیاتر له‌ 200 كه‌سى سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

كه‌ناڵى سكاى نیوز ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ ئه‌وان شاهێدحاڵى 19 كه‌س بوون له‌ ناوچه‌یه‌كى كشتوكاڵى ده‌وروبه‌رى عه‌فرین و زۆربه‌ى به‌خاكسپێردراوه‌كان شه‌ره‌ڤانى یه‌په‌گه‌ بوون، به‌ڵام پێنجیان منداڵى ته‌مه‌ن 5 بۆ 14 ساڵ بوون.

له‌ قاوشى نه‌خۆشخانه‌ى ناوچه‌كه‌ نه‌خۆش و بریندارى زۆرمان بینى كه‌ به‌هۆى هێرشه‌ ئاسمانى و بۆردوومانه‌كان ئازاریان ده‌چێژت.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ هاتووه‌ حكۆمه‌تى سوریا ده‌ڵێت هێرشه‌كانى توركیا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌ پاراستنى سنووره‌وه‌ نییه‌، توركیا ته‌نها مه‌به‌ستى داگیركرنى خاكه‌، چه‌ند به‌رپرسێكى ناوچه‌كه‌ به‌ سكاى نیوزیان ڕاگه‌یاند: "توركیا ده‌یه‌وێت ئه‌و ناوچانه‌ داگیربكاته‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌مى عوسمانییه‌كاندا داگیركرابوون".

هاوكات، سه‌رۆكى توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئێردۆغان ده‌ڵێت: هێزه‌كانمان و هاوپه‌یمانانمان له‌هه‌ر ساتێكدا بێت ده‌توانن بچنه‌ ناو عه‌فرینه‌وه‌، به‌ڵام یه‌په‌گه‌ ئه‌وه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

كه‌ناڵه‌كه‌ له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا نووسیویه‌تى، توركیا حاشا له‌وه‌ ده‌كات كه‌ هێزه‌كانى له‌ كاتى بۆردمانكردنى ناوچه‌كه‌ خه‌ڵكى سڤیلیان كردبێته‌ ئامانج و یان ده‌ستى كردبێت به‌ داگیركردن، به‌ڵام كه‌ناڵه‌كه‌ له‌ زارى دانیشتووانى عه‌فرینه‌وه‌ ئه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت، توركیا ده‌یه‌وێت پاكتاوى ڕه‌گه‌زى له‌ شاره‌كه‌ ئه‌نجام بدات.

له‌ كۆتایى ڕاپۆرته‌كه‌ى كه‌ناڵى سكاى نیوز ده‌ڵێت: توركیا وه‌ك لقیكى سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ ته‌ماشاى هێزى شه‌ڕڤانانى یه‌په‌گه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت چه‌ندین ساڵه‌ ئه‌وان له‌ناو سنووریان شه‌ڕ ده‌كه‌ن.

چه‌كدارانى یه‌په‌گه‌ له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و وڵاتانى ڕۆژئاوا مه‌شق و راهێنانیان پێكرا وه‌ك هێزیكى به‌رگریكارى له‌ نێو هێزى دیموكراتى سوورى دژ به‌ ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ سوریا.

به‌ڵام كوردانى سوریا و یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه‌) كه‌ به‌شدارى له‌ شه‌رى ره‌قه‌یان كرد دژ به‌ ده‌وڵتى ئیسلامى ئێستا هه‌ست ده‌كه‌ن پشتگوێخراون له‌لایه‌ن وڵاتانى ڕۆژئاوا له‌ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى پێشڕه‌وییه‌كانى توركیا.

هێرشى توركیا له‌ 20ـی كانوونى دووه‌م ده‌ستى پێكرد چینێكى ئاڵۆزترى زیاد كرد بۆ جه‌نگى حه‌وت ساڵه‌ى سوریا.


 
 

 

 

وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.