Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:14

کاردانه‌وه‌ ناشیرنه‌که‌ى مۆراتا به‌رامبه‌ر هانده‌رانى بارسێلۆنا ڕه‌خنه‌ى توند ئاراسته‌ى یاریزانى ناوبراو ده‌کرێت

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌بێته‌ بابه‌تى ڕۆژ به‌كردارێكى ناشیرنى ئه‌و یاریزانه‌ وه‌سف ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌ قۆناغى شازده‌ كه‌به‌سه‌ركه‌وتنى بارسێلۆنا به‌كۆتا هات به‌سێ گۆلى بێ به‌رامبه‌ر،
مۆراتا یاریزانى یانه‌ى چێلسى دواى ئه‌وه‌ى هاته‌ نێو یاریگا بۆ یارى كردن له‌خوله‌كى 67 ،  هانده‌رانى بارسێلۆنا هوتاف و دروشمی جیاوازیان به‌ڕووى مۆراتا ده‌وته‌وه‌ به‌وه‌ى نه‌خۆشه‌و ناتوانێ یاری بكات و خێرای باش نیه‌ ، وتنه‌وه‌ى ئه‌م دروشمانه‌ ئه‌م یاریزانه‌ى توڕه‌كرد له‌كاردانه‌وه‌یه‌كدا به‌رامبه‌ر هانده‌ران یاریزانى ناوبراو ده‌ست بۆ زه‌كه‌رى ده‌بات ، به‌م كرداره‌ش ڕه‌خنه‌ى توند ئاراسته‌ى یاریزانى ناوبراو ده‌كرێت  و له‌ تۆڕه‌  كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌بێته‌ بابه‌تى ڕۆژ به‌كردارێكى ناشیرنى ئه‌و یاریزانه‌ وه‌سف ده‌كرێت.
 
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.