هەریەكە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا ئیدانەی كوشتنی سێرگی سكریبال سیخوڕی پێشووی روسیایان كرد لە لەندەن.
له به‌یاننامه‌یه‌كی چوارقۆڵی هاوبه‌شدا هاتووه، كه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ركراوه، رووداوه‌كه‌ی ژه‌هراویكردنی سێرگی سكریبال، سیخوڕی پێشووی رووسیا و كچه‌كه‌ی له ئینگلته‌را شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن و، به "ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر سه‌روه‌ری به‌ریتانیا" وه‌سف ده‌كه‌ن.
سەركردەكانی ئەمەریكا و فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوەو ئاماژەیان بەوەكردووە، "روسیا غازی دامار لە هێرشی سەر سێرگی سكریبال سیخوڕی پێشووی ئەو وڵاتە بەكارهێناوە".
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، "ئەوە یەكەمجارە غازی دامار لە ئەوروپا بەكاردەهێنرێت دوای جەنگی دووەمی جیهان، ئەوەش بە دوژمنكاری بۆسەر سەروەری بەریتانیا ناودەبرێت".
هەرچوار وڵات داوایان لە روسیا كردووە، وردەكاری بەرنامەی تایبەتی غازی (نۆفیچۆك) ئاشكرابكات، كە كاریگەری لەسەر دروستكردنی غازی دامار دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.