تابلۆی یه‌كێك له هونه‌رمه‌ندانی شاری سلێمانی كه گوزارشت له كۆره‌وه‌كه‌ی ساڵی 1991 ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ،له وڵاتی ئه‌ڵمانیا نمایشده‌كرێت و ده‌بێته ره‌مزێك بۆ په‌نابه‌ران .
خاوه‌نی تابلۆكه هونه‌رمه‌ند " هه‌ژار محه‌مه‌د ئه‌مین " ئاشكرایده‌كات تابلۆكه‌ی گوزارشت له كۆره‌وه ملیۆنییه‌كه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له ساڵی 1991 ، تلبلۆكه له 12ی ئه‌م مانگه له ئه‌ڵمانیا له شاری مێدیۆ رهێین هۆلی "بێركیێم "نمایسشكراوه و بۆته ره‌مزێك بۆ په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران .
ناوبراو وتیشی ،تابلۆكەی ئیشێكێ هێڵكارییەو روبەڕەكەی یەك مەتر و 20 سانتیمەتر بە 2 مەتر و 10 سانتیمەترە. مێژوی تابلۆكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2011 و بەم دواییانە لەلایەن هاوڕێیەكی خۆیەوە براوەتە دەرەوە بە مەبەستی نمایشكردنی لە ئەڵمانیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.