Erbil 38°C ھەینی 03 تەمووز 19:07

خێزانێکى کوردى وه‌رزشوان نوێنه‌رایه‌تى عێراق ده‌که‌ن له‌پاڵه‌وانێتى به‌رزکردنه‌وه‌ى قورسای رۆژئاوای ئاسیا

سێ كچى له‌ڕیزى یانه‌دایه‌و توانیویانه‌ له‌ماوه‌یه‌كى كه‌م ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ر تۆمار بكه‌ن
کوردستان TV
100%

له‌ یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر باوكێك به‌ناوى موحسین عه‌زیز ڕاهێنه‌رى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسای ئه‌و یانه‌یه‌  ، هاوكات ڵه‌گه‌ڵ راهێنه‌ر بوونى سێ كچى له‌ڕیزى یانه‌دایه‌و  توانیویانه‌ له‌ماوه‌یه‌كى كه‌م ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ر تۆمار بكه‌ن له‌نوێنه‌رایه‌تى كردنیان وه‌ك هه‌ڵبژارده‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسای عێراق له‌سه‌ر ئاستى ئاسیا و وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌به‌شدارییان له‌پاڵه‌وانێتیه‌كان.
 
له‌ ئێستادا بۆ جارى دووه‌میانه‌ به‌شدارى ده‌كه‌ن له‌پاله‌وانێتى ڕۆژئاوای ئاسیا وه‌ك هه‌ڵبژارده‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسای عێراق 
ڕۆژى هه‌ینى به‌روارى 16-3-2018  ده‌ست پێكى پاڵه‌وانێتى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسای رۆژئاوای ئاسیایه‌ ، به‌به‌شدارى  حه‌وت وڵات له‌وڵاتى به‌حره‌ین به‌ڕێوه‌ده‌چێـت كه‌ ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

خێزانه‌ وه‌رزشیه‌كه‌ى كوردى شارى هه‌ولێر موحسین عه‌زیز راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسای  عێراق و هه‌رسێ كچه‌ وه‌رزشكاره‌كانى به‌ناوه‌كانی ( ئۆشین – ئیسرا- ئیناس )  له‌پاڵه‌وانێـتیه‌كه‌ به‌شدارن.

سێ وه‌رزشوانه‌كه‌ى كورد كه‌ نوێنه‌رایه‌تى عێراق ده‌كه‌ن له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ له‌سه‌ر ئاستى تازه‌ پێگه‌یشتوان – لاوان – پێشكه‌وتوان ڕكابه‌رى ده‌كه‌ن له‌سه‌ر تۆمارێكى باش و پاڵه‌وانى بوونیان.
 
ئۆشین موحسین له‌سه‌ر ئاستى پێشكه‌وتوان به‌شدار ده‌بێت له‌كێشى (69) كگم ، 
یاریزانى ناوبراو له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ ڕكابه‌رى ده‌كات له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى سێ ملوانكه‌ى زێڕ
ئیسرا موحسین له‌كێشى 48 كگم به‌شداره‌ له‌سه‌ر ئاستى لاوان و پێشكه‌وتوان ، ناوبراویش هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ست هێنانى  شه‌ش ملوانكه‌ى زێڕ ده‌دات به‌ده‌ستى بهێنێ له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌.

ئیناس موحسین له‌كێشى 69 كگم له‌سه‌ر ئاستى لاوان و تازه‌ پێگه‌یشتوان و پێشكه‌وتوان به‌شداره‌  ، ناوبراو له‌به‌شدارى له‌سه‌ر هه‌ر سێ ئاست ڕكابه‌رى له‌سه‌ر نۆ ملوانكه‌ى زێڕ ده‌كات.

له‌ لێدوانی بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تى ڤى له‌باره‌ى به‌شدارییان بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ ئۆشین موحسین عه‌زیز ڕایگه‌یاند : جارى دووه‌ممانه‌ به‌شدارى ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ ده‌كه‌ین جارى پێشوومان له‌نێو حه‌وت وڵاتدا توانیمان پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنین ، بۆ ئه‌م جاره‌ى به‌شداریمان ته‌واوى ئاماده‌كاریمان كردووه‌ ئاماده‌ین بۆ پارێزگارى له‌پاڵه‌وانى بونمان و به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ر .
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.