Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:33

کۆمپانیای دانه‌ غاز قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ کوردستان زیاد ده‌کات

رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتیش بۆ ئاستێكی پێوانه‌یی به‌رزده‌كاته‌وه‌
كۆمپانیای دانه‌ غاز قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ كوردستان زیاد ده‌كات
کوردستان TV
100%

كۆمپانیای دانه‌ غازی ئیماراتی قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی ‌كوردستان زیاد ده‌كات و رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتیش بۆ ئاستێكی پێوانه‌یی به‌رزده‌كاته‌وه‌. 

پاتریك ئۆڵمان سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی، ڕایده‌گه‌یه‌نێت كۆمپانیاكەیان به‌نیازه‌ لەمیانی دوو ساڵ تا سێ ساڵی داهاتوودا ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان بەرێژەی لەسەدا، 170 زیاد بكات. 

پاتریك وتیشی "لەمساڵدا ئامانجمان ئەوەیە لەگەڵ دەستكردن بەگەشەپێدان لەهەردوو كێڵگەی نەوتی (کۆرمۆر) و (چەمچەماڵ)، بەرێژەی له‌سەدا 20، بەرهەمهێنانمان لە هەرێمی كوردستان زیاد بكەین، چونكه‌ ئەو دوو كێڵگەیە خاوەنی یەدەگێکی زۆرن كە بە 75 تریلیۆن پێی سێجا گازی شێدار و حەوت ملیار بەرمیل نەوت دەخەڵمێندرێت. 

سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات ساڵی رابردوو هیچ گۆڕانكارییەک لە قەبارەی بەرهەمهێنانی كۆمپانیاكه‌ی لە هەرێمی كوردستان بەدی نەكراوە كە جێگەی باس بێت، چونكه‌ ساڵی رابردوو هەروەك ساڵی 2016، كۆمپانیای دانەغاز لە هەرێمی كوردستان، رۆژانە ته‌نیا 25 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە. 

پاتریك روونیشی ده‌كاته‌وه‌ دانە غاز دەیەوێت ئه‌مساڵ بە بەهای 47 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات. 
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.