پردێكى په‌ڕینه‌وه‌ى پیاده له فلۆریدا داڕماو به‌و هۆیه‌وه 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندارى زیاترى لێكهوتهوه.
ڕۆژى پێنج شه‌ممه 15ى ئادارى 2018 پردێكى په‌ڕینه‌وه‌ى پیاده ڕۆیان له زانكۆى فلۆریداى نێوده‌وڵه‌تى له شارى میامى له ویلایه‌تى فلۆریداى سه‌ر به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا داڕما به‌و هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونى چه‌ند كه‌سێكى لێكهوتهوه.
تۆڕى هه‌واڵى "سى ئێن ئێن" ڕایگه‌یاند تا ئیستا 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه برینداریكى زۆریش نێردراوى نه‌خۆشخانه كراون.
ئهلخاندرو كوماچۆ گوته‌بێژى پاسه‌وانیى ڕێگاكان له فلۆریدا وتى، پێنج بۆ هه‌شت ئۆتۆمبیل كه‌وتونه‌ته ژێر داروپه‌ردووى پرده‌كه، هه‌روه‌ها كارمه‌ندانى ئاگركوژێنه‌وه‌ى میامیش وتیان له هه‌وڵى ده‌ركردنى قوربانى و بریندارانى زیاتر له 10 كه‌سمان ده‌رهێناوه.
دكتۆر مارك گ مهكێنى به‌ڕێوبه‌رى بنكه‌ى پزیشكیى هه‌رێمى كێندهل وتى 10 بریندارى ئه‌و ڕووداوه‌مان پێ گه‌یشتووه و كارمه‌ندان چاره‌سه‌رى برینداره‌كان ده‌كه‌ن و له نێویاندا 2 كه‌سیان له باریكى سه‌ختدان یه‌كیكیان به سه‌ختى بریندار بووه به بێهۆشێ گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه.
یردهكه هێشتا ته‌واو نه‌كرابوو و كارى لێده‌كرا، به گوێره‌ى وێبسایتى زانكۆى فلۆریداى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و پرده 14.2 ملیۆن دۆلارى تێچووه تا ئیستا و له كۆى 19.4 ملیۆن دۆلار كه له‌لایه‌ن لقى ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ گواستنه‌وه ته‌رخان كراوه هه‌روه‌ها ئه‌و وێبسایته‌كه ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه گوایه ئه‌و پرده تواناى به‌رگرى هێزى گه‌رده‌لول ده‌كات و بۆ ماوه‌ى 100 ساڵ به‌رده‌وام ده‌مێنێته‌وه.
له ئێستادا پۆلیس لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌به‌ر هۆى داڕمانی پرده‌كه به‌ر له ته‌واوبوونى.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.