Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 14:37

یونسکۆ ئه‌رکى پاراستن و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى 900 شوێنه‌وارى جیهانى له‌ ئه‌ستۆدایه‌

عێراق ته‌نیا پێنج شوێنه‌وارى تۆماركراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

یونسكۆ وه‌ك رێكخراوێكى سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌ كان بۆ په‌روه‌رده‌و فێركردن ورۆشنبیرى له‌ ساڵى 1945 له‌ پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا دامه‌زراوه‌ به‌ ئه‌ندامیه‌تى 195 وڵات، وه‌ك به‌ شێك له‌ چالاكییه‌كانى ئه‌و رێكخراوه‌ پاراستن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شوێنه‌واره‌ گرنگه‌كانى جیهانه‌ كه‌ ساڵانه‌ بڕپاره‌یه‌كى بۆ ته‌رخان ده‌كرێت

به‌ گوێره‌ى به‌رنامه‌ى كارى ئه‌و رێكخراوه‌ جگه‌ له‌و شوێنه‌وارانه‌ى كه‌ له‌لاى رێكخراوه‌كه‌ تۆماركراوه‌ هیچ خه‌رجییه‌ك بۆ هیچ شوێنه‌وارێكى دیكه‌ خه‌رج ناكرێت و وه‌ ئه‌ركى پاراستنیشیان له‌ ئه‌ستۆ ناگرێت

تۆماركردنى ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ش به‌ گوێره‌ى چه‌ندین پێوه‌رو هه‌ڵسه‌ نگاندن ده‌بێت له‌ لایه‌ن پسپۆڕو شاره‌زایانى جیهانى كه‌ وه‌ك ئه‌ندام له‌و رێكخراوه‌كه‌ كار ده‌كه‌ن

هه‌ربه‌ پێى دیكۆمێنته‌كانى ئه‌و رێكخراوه‌ تا ئێستا نزیكه‌ى 900 شوێنه‌وارله‌ سه‌رتاسه‌رى جیهان تۆماركراون كه‌ زۆرترینیان به‌ر ئیتاڵیا ده‌كه‌وێت له‌ عێراقیش ته‌نیا پێنج شوێنه‌وارو ناوچه‌ى ژینگه‌یى تۆماركراون كه‌ پێك هاتوون له‌

1-حه‌زه‌ر له‌ پارێزگاى موسڵ 1985

2-ئاشور (قه‌ڵاى رۆژهه‌ڵات)2003

3- مناره‌ى سامه‌ڕا 2007

4- قه‌ڵاى هه‌ولێر 2014

5- ئه‌هواره‌كانى خواروى عێراق

بۆ زیاتر زانیارى سه‌ردانى لینكى فه‌رمى یونسكۆ بكه‌

http://whc.unesco.org/ar/list

نەریت و کەلەپوور

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.