Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 19:58

ماکرۆن له‌ پیشانگای په‌رتووکی پاریس به‌شی په‌رتووکی رووسیای به‌سه‌ر نه‌کرده‌وه‌

پێده‌چێت كه‌ وڵاته‌ رۆژئاواییه‌كان له‌ دژی مۆسكۆ یه‌كیان گرتبێت
ماكرۆن له‌ پیشانگای په‌رتووكی پاریس به‌شی په‌رتووكی رووسیای به‌سه‌ر نه‌كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

سی و هه‌شته‌مین خولی پیشانگای په‌رتووكی پاریس شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ كرایه‌وه‌ و سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا سه‌ره‌ڕای ئاماده‌بوونی له‌ پیشانگاكه‌، سه‌ردانی به‌شی په‌رتووكی وڵاتی رووسیای نه‌كرد و ئه‌مه‌ش جنجاڵی لێكه‌وته‌وه‌.

به‌ له‌به‌رچاو گرتنی رووداوی ژه‌هراوی بوونی سیخوڕێكی پێشووی رووسیی له‌ خاكی به‌ریتانیادا، پێده‌چێت كه‌ وڵاته‌ رۆژئاواییه‌كان له‌ دژی مۆسكۆ یه‌كیان گرتبێت.

سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانی نه‌كردنی به‌شی په‌رتووكی رووسیا له‌لایه‌ن ئیمانوێل ماكرۆنه‌وه‌، ناوبراو وتی: من بڕیارمدا كه‌ بۆ پیشاندانی هه‌ڵوێستی یه‌كگرتووییمان له‌گه‌ڵ وڵاتی به‌ریتانیا، سه‌ردانی به‌شی په‌رتووكی رووسیا نه‌كه‌م به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌ی كه‌ له‌ خاكی به‌ریتانیا به‌سه‌ر ئه‌و سیخوڕه‌ی پێشووی رووسیا هات.

به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ماكرن جه‌ختی كرده‌وه‌: رێزلێنان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رۆشنبیران و نووسه‌ران و مۆسیقا كاره‌كان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هه‌ڵگری هێزه‌ی جه‌ماوه‌ریی رووسیان، گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی هه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێكجار به‌ دلێرییه‌وه‌ ناكۆكیی خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر رژێمی ئه‌و وڵاته‌ پیشانده‌ده‌ن.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.