Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 10:00

ژماره‌ی کوژراوانی هێرشه‌که‌ی سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین بۆ 16 که‌س به‌رزبۆته‌وه‌

له‌نێوانیاندا چه‌ند منداڵێكیش هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

ئاژانسی هه‌واڵی سوریا ( سانا) ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی قوربانیانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین له‌ باكووری سوریا، له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ بۆ 16 هاووڵاتی سڤیل به‌رزبۆته‌وه‌ و به‌ده‌یان كه‌سیش برینداربوون و له‌نێوانیاندا چه‌ند منداڵێكیش هه‌یه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ دكتۆر حوسێن نه‌جار، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی نه‌بل گوتی: له‌ ئاكامی بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا ئه‌مڕۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان پێشوازی له‌ نۆ بریندار كردووه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: نه‌خۆشخانه‌كه‌مان له‌ توانایدا نییه‌ ئه‌و هه‌موو برینداره‌ وه‌ربگرێ، چونكه‌ هه‌ندێك له‌برینداره‌كان پێویستیان به‌ چاودێری چڕو مانه‌وه‌ هه‌یه‌.

له‌ ماوه‌كانی رابردوو ئه‌وه‌ راگه‌ێندرا كه‌ له‌ئاكامی بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی 11 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی به‌ ده‌یان كه‌سیش برینداربوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ژماره‌ی قوربانییه‌كان به‌رزبۆته‌وه‌.

ئاماده‌كردن: رزگار

سه‌رچاوه‌: سپۆتنیك

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.