مەیسون دەملوجی گوتەبێژ بەناوی ئیئتیلافی نیشتیمانی كە ئەیاد عەلاوی سەركرایەتی دەكات لە وەڵامی لێدوانەكانی بەهرام قاسمی گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند بەرژەوەندی عێراق لە سەرەوەی بەرژەوەندیەكانمانە و ناكرێت بەرژەوەندی هیچ وڵاتێك لە سەرووی بەرژەوەندییەكانی عێراق بێت .
روونیشیكردەوە كە دەتوانیین بێنینەوە یادتان كە زۆر لە بەرپرسانی ئێران لەوانە لێدوانی عەلی ئەكبەر ولایەتی راوێژكاری رێبەری بالای ئێران كە چۆن باس لە سروشتی سیستەمی حوكمرانی عێراق دەكات و لیبرالی و مەدەنییەكان رەتدەكاتەوە كە حوكمرانی عێراق بكەن .
دەملوجی راشیگەیاند كە زۆر گوێمان لە لێدوانی جیاجیا دەبێت یەكێك بەغدا بە پایتەختی ئێران ناو دەبات یەكێك دەلێت ئێمە بووین سەدام حوسێنمان لە سێدارەدا ، ئێران لە لای خۆیەوە ئەم هەواڵانە بە درۆ ناخاتەوە و وەڵامی فەرمی عێراق ناداتەوە .
دەملوجی روونیكردەوە ئێمە رێز لە وڵاتی ئێران دەگرین و پێویستە ئاڵوگۆڕی بەرژەوەندیەكان هاوسەنگ بێت و رێز لە سەروەری یەكتر بگیرێت و دەست لە كاروباری یەكتر وەرنەدرێت .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.