Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 10:07

یونیسێف: ئاماده‌ین بۆ بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی 50 هه‌زار که‌س له‌ دانیشتووانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات

4127 كه‌س له‌ هاوڵاتییانی ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات شوێنی ژیانیان به‌جێهێشتووه‌
یونیسێف: ئاماده‌ین بۆ بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی 50 هه‌زار كه‌س له‌ دانیشتووانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات
کوردستان TV
100%

وته‌بێژێكی یونیسێف رۆژی رابردوو له‌ شاری ژنێڤ رایگه‌یاند كه‌ بۆ بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی 50 هه‌زار كه‌س له‌ غوته‌ی رۆژهه‌ڵات خۆیان ئاماده‌ كردووه‌.

ماریكسی مێركادۆ وته‌بێژی رێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه‌ خۆیان بۆ ئه‌وه‌ ئاماده‌ كردووه‌ تا ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی دانیشتووان له‌ غوته‌ی رۆژهه‌ڵات ببه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئاژانسی تاسی رووسی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی سه‌ربازیی رووسیاوه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ 4127 كه‌س له‌ هاوڵاتییانی ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات له‌ رۆژی هه‌ینیدا شوێنی ژیانیان به‌جێهێشتووه‌ كه‌ زۆربه‌یان منداڵ و ئافره‌ت و كه‌سانی به‌ساڵاچوو بوون.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ره‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.